ئەمرۆ چوار شەمە 20-11-2013 به بهشداری بهرپرسانی ههرێمو بازرگانو خاوهنكارانی ناوخۆییو بیانی، لهلایهن (بههرۆز محهمهد ساڵح) پارێزگاری سلێمانییهوه نۆیهمين پێشانگای نێودهوڵهتی سلێمانی، به بهشداری (161) كۆمپانیای ناوخۆیو بیانی لهسلێمانی كرایەوە.
پارێزگار: كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی،كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئابوری شارەكە دەبێت
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کاریگەریی ڕاستەوخۆی ھەیە لەسەر ئاستی گەشەکردنی بواری ئابوری لەسلێمانی،هاوكات بەهرۆز محەمەد صاڵەح، شاری سلێمانی بە ناوەندێکی گەورەی بازرگانی وەصفكرد.
لەمیانی كردنەوەی خولی نۆیەمی پێشانگای نێودەوڵی سلێمانیدا، كە ئەمڕۆ 20ی تشرینی دووەم كرایەوە، بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند سلێمانی بووەتە سەنتەرێكی گرنگی بازرگانی لەناوچەكەدا و هۆكاری ئەمەشی بۆ بوونی ئارامی و كارئاسانییەكانی حكومەتی هەرێم و سنورێكی بەرفراوان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران گەراندەوە
پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشی لە ژووری بازرگانی سلێمانی كرد، كە هەستاون بە كردنەوەی ئەو پێشانگایەو ،پێشانگاكەشی بە هۆكارێك زانی بۆ زیاتر ناساندنی سلێمانی و بارودۆخی گونجاو بۆ بازرگانی لەنێوان سلێمانی بازرگان و كۆمپانیاكانی دەرەوە
پارێزگار هیواشیخواست پەیوەندی نێوان ژوورە بازرگانییەكان و پارێزگانی عیراق و ژووری بارزگانی سلێمانی لەرێگەی ئەو پێشانگایەوە زیاتر بە هێز ببێت.
لەوەڵامی میدیاكانیشدا پارێزگار سەبارەت بە رەوەشی ئەمنی سلێمانی
تەئكیدی كردووە بارودۆخی ئەمنی سلێمانی ئارامە و ئەو كەسانەشی سەرپێچی یاسا دەكەن و تاوان ئەنجام دەدەن لە دەستی هێزە ئەمنییەكان و یاسا دەربازیان نابێت.
پارێزگار وتیشی: گرژییە سیاسەكان كاریگەری لەسەر بازرگانی و جموجۆڵی بازار دەبێت و خەڵك لە ئیش وكار سارد دەكاتەوە، و هیوای خواست بە رێگەی یاسای و دیالۆگ چارەسەری ئەو گرژیانە بكرێت .
سیروان محەمەد: بە فشاری كۆمپانیا بیانیەكان لەم كاتەدا پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیمان كردەوە
سهرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژه بهوهدەكات بینای پێشانگای نێودهولهتی سلێمانی تا ئێستا له ژێر نۆژهن كردنهوهدایهو تهواو نهبوه.
ڕاشیدهگهیهنێت به فشاری كۆمپانیا بیانیهكان پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان كردوهتهوه.
سیروان محهمهد سهرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ڕایگهیاند: به فشاری كۆمپانیا بیانیهكان ئهم پێشانگایه كراوهتهوهو داوایان لێكردوین كه دهبێت ئهمرۆ بكرێتهوه.
سیروان محەمەد پچرانی كارهبای نیشتیمانیشی بۆ ئەو هۆكارە گەراندەوە و وتیشی “له سهرهتای كردنهوهی پێشانگاكهوه كارهبانیشتمانی بڕاو دواتر له ڕێگهی مۆلیدهوه كارهبا بۆ پێشانگاكه دابینكرا”
نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت
بۆزیاتر گرنگیدان بەبواری ئابوری و بازرگانی لە شاری سلێمانیدا ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ساڵانە گرنگی دەدات بە ئەنجامدانی پێشانگای نێو دەوڵەتی.
نۆیەمین پێشانگای نێو دەوڵەتی سلێمانی لە 20/11كرایەوە تا 23/11 بەردەوام دەبێت.
نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی 160 كۆمپانیای لە خۆ گرتبوو بەشداربوانی پێشانگاكە ئەوە ڕادەگەیەنن كە لەم پێشانگایەدا زۆرێك لە خاوەن پڕژەكان بە كەل و پەلی سەرجەم ئەو ووڵاتانە ئاشنادەبن كە بەشداریانكردووە و دەتوانن لەشاری سلێمانی لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكاندا ڕێكەوتن بكەن و ئەو شتانەی پێویستن بۆ شارەكە بیهێنن.
ساڵانە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی دەكاتەوە كە زۆرێك لە ووڵاتە ئەوروپی و دراوسێكان تیایدا بەشداردەبن.
زیاتر لە 150 كۆمپانیا بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیانكرد
لە نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا 160 كۆمپانیا لە 15 دەوڵەتی جیاواز و ناو خۆیەوە بەشداربون و سەرجەم بوارەكانی لەخۆ گرتبوو.
(ئاراس عهبدولكهریم) وتهبێژی فهرمی پێشانگای نێودهوڵهتی سلێمانی به سایتی ژوری ڕاگهیاند: ئەمرۆ چوار شەمە، بە بەشداری (161) كۆمپانیا له (13) وڵاتی وهك (عێراق، ئێران، توركیا، سوریا، ئوردن، كوهیت، سعودیه، میسر، هندستان، ئهڵمانیا، ئهمریكا، چینو هۆڵهندا) نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كرایەوە
وتیشی:”پێشانگاكه سهرجهم كهرهستهكانی (بیناسازی، خۆراك، ئۆتۆمبێل، تهكنهلۆژیای زانیاری، ئامێرو پیشهسازی دهرمانو كشتوكاڵ)و چهند بوارێكی دیكەی لهخۆگرتوە”.
هاوكات لەو پێشانگایەدا زۆربەی سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی پارێزگاکانی عیراق بەشدارییان کردووە.
ئاراس مەعروف ئاماژەی بەوەشدا لە پێشانگاكەی ئەمساڵدا ووڵاتانی هندستان و ئەمریكا و صین و چەند ووڵاتێكی تری ئەورو پیش تیایدا بەشدارن و ووڵاتی ئێران و توركیا و چەند ووڵاتێكی عەرەبیش تیایدا بەشدارن.
خولی نۆیەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ئەمرۆ 20ی تشرینی دووەم لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەرووی میوانان و بازرگاندا كرایەوەو نزیكەی 162 كۆمپانیای ناوخۆی و دەرەكی بەرهەمەكانیان لە پێشانگاكەدا نمایش دەكەن و پێشانگاكەش ماوەی 4 رۆژ دەخایەنێت.
پێشانگاكە بەچاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە سەرپەرەشتی ژووری بازرگانی سلێمانی و ئامادەبوونی ژووری بازرگانی سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بەرێوەدەچێت.
دلاوەر عەلی صۆفی: نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەبێتەهۆی جوڵاندنی بازاڕ
ئەندامێكی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی لەبەرامبەر كردنەوەی نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەستخۆشی لە سەرۆك وسەرجەم كارمەندانی ژوردەكات
دلاوەر عەلی صۆفی بازرگان وكەسایەتی شاری سلێمانی كە هاوكات سەرنوسەری سایتی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانیشە و ئێستا بە مەبەستی بەشداریكردن لە چەندكۆنفرانسێكی ئابوری،وەك ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازگانی و پیشەسازی سلێمانی لە دەرەوەی وڵاتە
لەپەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ سایتی ژور،پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەروك ئه ندامانی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی وهەموكارمەندان و بەریوه به رو لیژنەكانی راپه راندن دەكات،لەبەرامبەر كردنەوەی نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی
پێشیوایە ئەوپێشانگایە دەتوانێت لەروی ئابوریەوە خزمەتێكی زۆر بە شاری سلێمانی بكات و ببیتەهۆی جوڵاندنی بازاڕ لەهەرێمدا
دەشلێت پێشانگای لەوشێوەیە دەبێتەهۆی دروستكردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەنێوا كۆمپانیاكاندا كە دەتوانن لەوبوارانەی كاركردن كە پەیوەندیدارن بەیەكەوە سود لەیەكتر وەربگرن
لای خۆشیەوە ڕۆژنامەنوسی ئابوری سیروان محەمەد بە سایتی ژوری ڕاگەیاند ئەم پێشانگایە گرنگی خۆی هەیە بۆشاری سلێمانی بۆ ڕێكەوتن و ئەنجامدانی گرێبەست لە نێوان كۆمپانیاكاندا
ئەو ڕۆژنامەنوسە ئابوریە ئاماژەی بەوەشدا كە لەم پێشانگایەدا بواری كشتوكاڵی لاوازبوو كە لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان و سلێمانی پێویستە گرنگی بەبواری كشتوكاڵبدات.
07701525354
وتهبێژی فهرمی پێشانگای نێودهوڵهتی سلێمانی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، داوای ناوچەی ئازادی بازرگانی دەكات
جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی باس لەهۆكاری هەندێك كەموكوڕی دەكات لە نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێماندا
یاسین رەحیم فەرەج رایدەگەیەنێت ” هاتنی خێزانەكان بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی وەك كلتورێكی ساڵانەی لێهاتوە و هەندێك لە خێزانەكان وەك بازاڕێك لەوجۆرە پێشانگایانە تێگەشتون ،لەكاتێكدا ئەو جۆرە پێشانگایانە تەنها بۆ نوخبەی بازرگانان و پیشەسازانە “
جێگری یەكەمی سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی وڵاتانی فەرەنسا و ئێران بەنمونە دەهێنێتەوە كە ئەزمونی زیاتر لە 30 ساڵیان لەگەڵ پێشانگا نێودەوڵەتیەكاندا هەیە،بەڵام تاوەكو ئێستاش كێشەیان لەگەڵ هاتنی خێزانەكان وخەڵكی ئاسایی هەیە بۆ ئەو پێشانگایانە
یاسین رەحیم پێشیوایە بۆ چارەسەركردنی ئەو دیاردەیە پێویستە ناوچەی ئازادی بازرگانی لەدوری شارەكان دروست بكرێن تاوەكوتەنها نوخبەكانی ئەو بوارە سەردانی پیشانگاكان بكەن
هاوكات باس لە ناوچەی ئازاد دەكات لە وڵاتاندا ودەڵێت” لەوڵاتێكی وەكو ئێراندا 30 ناوچەی ئازادی بازرگانی هەیە و تێیدا سەرجەم شتومەكەكان بەچەند قات دەفرۆشرێن بۆئەوەی خێزان وخەڵكی ئاسایی سەردانی نەكەن “.
رەحیم، رەخنە لە دەنگی بەرزی ئەوگۆرانی و موزیكانەش دەگرێت كە لەلایەن هەندێك لەكۆمپانیا بەشدربوەكانی پێشانگاكەوە بۆتەهۆی ژاوەژاو و وەك خۆی دەڵێت “بێزاركەر بون”
رونیشیدەكاتەوە كە هەموموزیك وگۆرانیەك لەگەڵ كەشی پێشانگادا ناگونجێن.
ئێوارەخوانێك بۆ ستاف وبەشداربوانی پێشانگا رێكخرا
لە سێیەم رۆژی كردنەوەی پێشانگادا ئەمرۆ 22-11-2013
لەلایەن كۆمپانیای ئاسیا سێڵەوە ئێوارەخوانێك بۆ ستاف وبەشداربوانی نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەهۆتێل (های كریست) رێكخرا
لە ئێوارەخوانەكەدا چەندین میوانی بازرگان و پیاوانی خاوەنكاری ناوخۆیی و بیانی ئامادەبون
هاوكات چەند چالاكیەكی گۆرانی وموزیك پێشكەشی ئامادەبوان كرا
زۆرینەی كۆمپانیا بەشداربوەكان گرێبەستیان ئەنجامداوە
زۆرینەی ئەوكۆمپانیایانەی كە لە نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا بەشداربون وكاڵاكانیان نمایشكردوە، گرێبەستیان لەگەڵ چەندین كۆمپانیا و پیاوانی خاوەنكاردا ئەنجامداوە
بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەسایتی ژوری راگەیاند: بە پێی ئەو راپرسیەی لەلایەن ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانیەوە ئەنجامدراوە ،دەردەكەوێت كە زۆرینەی كۆمپانیاكان توانیویانە گرێبەست لەگەڵ چەندین كۆمپانیاو پیاوانی خاوەنكاردا ئەنجامبدەن و پەرە بە پەيوەندیەكانیان بدەن.
نەواعیزەت رونیشیدەكاتەوە”هەندێك بەشداربوانی پێشانگاكە سروشتی كارەكانیان وەهایە كە لەدوای چەند دانیشتن وگفتوگۆیەك دەتوانن بگەنە رێككەوتن و گرێبەست واژو بكەن،بۆیە دوای تەوابونی پێشانگاكە دەردەكەوێت كە ئاخۆ ئەو كەسانەی قسەیان لەسەر گرێبەست كردوە لەگەڵ ئەوجۆرەكۆمپانیایانەدا،رێك دەكەون یان نا”.
وتەبێژی نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی: پێویستە مناڵیش ئاشنا بێت بە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان
وتەبێژی نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، هێنانی مناڵ لەلایەن خێزانەكانەوە بۆ نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە ئیجابی وەصفدەكات
ئاراس عەبدولكەریم مەعروف رونیدەكاتەوە،پێویستە لەروی سۆسۆلۆژیەوە چاوی مناڵ بە هەموشتەكان ئاشنابێت تاوەكو چاوكراوە بێت و نامۆ نەبێت بە بینینی ئەوەی لە دەووبەریدا دەگوزەرێت
ئەو وتەبێژەی نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی هاتنی خێزانەكانیش بۆ پێشانگاكە بەكلتورێكی جوانی شاری سلێمانی دەزانێت و پێشیوایە كەخەڵكی شارەكە گرنگی بە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان دەدەن.
لەبارەی چونی خەڵكی نوخبەی بازرگان وپیشەسازان بۆ پێشانگاكە و ئەنجامدانی گریبەست لەگەڵ بەشداربواندا،مەعروف پێیوایە هاتنی خێزانەكان و خەڵكی ئاسایی هیچ رێگریەك لەكاری خەڵكە نوخبەكە ناكات.
دەشڵێت “پێشانگای ئەم جارەمان لە ئامانجەكانی نزیك بۆتەوە و توانیویەتی هەم وەك پێشانگا و هەفتە بازاریش
خزمەت بە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بكات و ئاشنایان بكات بە نوێترین كاڵاو تەكنەلۆژیای زانیاری.
نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كۆتایی هات
دوای ئەوەی 20 ی ئەم مانگە بە بەشداری زیاتر 170 كۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاواز و ناوخۆیەوە بەشداربون و سەرجەم بوارەكانی لەخۆ گرتبوو،ئەمڕۆ23-11-2013 نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كۆتایی هات.
لە پێشانگاكەدا سەرجەم كەرەستەكانی (بیناسازی، خۆراك، ئۆتۆمبێل، تەكنەلۆژیای زانیاری، ئامێرو پیشەسازی دەرم