سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژه بهوهدەكات بینای پێشانگای نێوده‌وله‌تی سلێمانی تا ئێستا له ژێر نۆژه‌ن كردنهوهدایهو ته‌واو نه‌بوه.
ڕاشیدهگهیهنێت به فشاری كۆمپانیا بیانیه‌كان پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان كردوه‌ته‌وه.
سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به فشاری كۆمپانیا بیانیه‌كان ئه‌م پێشانگایه كراوه‌ته‌وه‌و داوایان لێكردوین كه ده‌بێت ئه‌مرۆ بكرێته‌وه.
سیروان محەمەد پچرانی كاره‌بای نیشتیمانیشی بۆ ئەو هۆكارە گەراندەوە و وتیشی “له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌وه كارهبانیشتمانی بڕاو دواتر له ڕێگه‌ی مۆلیده‌وه كاره‌با بۆ پێشانگاكه دابینكرا”
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 20-11 پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به به‌شداری 160 كۆمپانیا له 13 وڵاتی جیاوه كرایه‌وه‌و بڕیاره ماوه‌ی چوار ڕۆژ بخایه‌نێت.