ئەمرۆ چوار شەمە 20-11-2013 به به‌شداری به‌رپرسانی هه‌رێم‌و بازرگان‌و خاوه‌نكارانی ناوخۆیی‌و بیانی، له‌لایه‌ن (به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح) پارێزگاری سلێمانییه‌وه نۆیه‌مين پێشانگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به به‌شداری (161) كۆمپانیای ناوخۆی‌و بیانی له‌سلێمانی كرایەوە.
(ئاراس عه‌بدولكه‌ریم) وته‌بێژی فه‌رمی پێشانگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به سایتی ژوری ڕاگه‌یاند: ئەمرۆ چوار شەمە، بە بەشداری (161) كۆمپانیا له (13) وڵاتی وه‌ك (عێراق، ئێران، توركیا، سوریا، ئوردن، كوه‌یت، سعودیه، میسر، هندستان، ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریكا، چین‌و هۆڵه‌ندا) نۆیەمین پێشانگا‌ی نێودەوڵەتی سلێمانی كرایەوە
وتیشی:”پێشانگا‌كه سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كانی (بیناسازی، خۆراك، ئۆتۆمبێل، ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، ئامێر‌و پیشه‌سازی ده‌رمان‌و كشتوكاڵ)و چه‌ند بوارێكی دیكەی له‌خۆگرتوە”.
هاوكات لەو پێشانگایەدا زۆربەی سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی پارێزگاکانی عیراق بەشدارییان کردووە.
07701525354
وته‌بێژی فه‌رمی پێشانگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی