کۆبونەوەی ژورە بازرگانیەکانی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو

یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی عێراق 38 هەمین کۆبونەوەی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامداو تیایدا گفتوگۆکرا لەبارەی ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی و کاری ژورە بازرگانیەکان بۆ زیاتر گرنگیدان بە بەزرگانان و پیشەوەران.
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد ڕایگەیاند: کۆبونەوەی ئەمڕۆمان قسەو باسکردن بوو لەسەر ئەو بڕیارانەی کە دراوە لە یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی عێراق بۆ ئەوەی بڕیاریان لەسەر بدرێت.
ئاماژەی بەوەشدا دەمانەوێت ژورە بازرگانیەکانی عێراق لەگەڵ حکومەتی فدراڵی عێراقدا بتوانێت پەیوەندیەکی باشیان هەبێت بۆ ڕایکردنی کاری بازرگانان و کار ئاسانیکردن بۆیان.
لای خۆشیەوە دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتى ژورە بازرگانیەکانى كوردستان کە هاوکات سەرۆکى ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریشە ڕایگەیاند: ئەم کۆبونەوانە ساڵانە چەند جارێک ئەنجام دەدرێت بۆ قسەکردن لەسەر کێشە و ئەو داواکاریانەی بازرگانان هەیانە تا بتوانین بەشێوەیەکی باش چارەسەری کێشەکانی بازرگانان بکەین.