به‌پێی دوا ئامار كه سه‌نته‌رێكی سویسری تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌وت له‌ته‌موزی 2013دا بڵاویكردووه‌ته‌وه، سعودیه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌كی نه‌وته له‌جیهاندا، عێراقیش به115 ملیار به‌رمیل نه‌وت به‌پله‌ی پێنجه‌م دێت له‌ئاستی جیهاندا، هه‌روه‌ها سعودیه یه‌كه‌م وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌رو هه‌نارده‌كاری نه‌وته‌و ئه‌مه‌ریكاش رۆژانه نزیكه‌ی چاره‌كی كۆی رێژه‌ی نه‌وتی جیهان به‌كارده‌هێنێت، واته 23%ی كۆی به‌كارهێنانی نه‌وتی جیهان.
هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌كه جه‌غت له‌وه ده‌كات كه یه‌ده‌گی نه‌وت به‌ته‌واوی چه‌سپاوو جێگیر نییه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌وه‌ی كه زانراوه سعودیه له‌سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌دایه، هه‌رچه‌نده پێشتر فه‌نزویلا به‌خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌ك داده‌نرا، ئێستا فه‌نزویلا به‌پله‌ی دووه‌م دێت‌و له‌دوای ئه‌ویش كه‌نه‌دا به‌پله‌ی سێهه‌م كه پێشتر ئێران بوو، ئێستا ئێران به‌پله‌ی چواره‌م‌و عێراقیش به‌پله‌ی پێنجه‌م دێت، ئه‌م پێنج وڵاته‌ش پێكه‌وه خاوه‌نی 63%ی یه‌ده‌گی زانراوی نه‌وتی جیهانن.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه وڵاتانی ئۆپێك خاوه‌نی 74%ی كۆی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانن‌و ته‌نها وڵاتانی كه‌ندواو عێراق‌و ئێرانیش خاوه‌نی 61% كۆی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا یه‌ده‌گی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 7% زیادیكردووه‌و هۆكاری زیادبوونه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ پێشكه‌وتنی ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیای دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی نه‌وت، له‌گه‌ڵ به‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌و به‌كارهێنانی له‌ئاستێكی فراواندا.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه جیهان رۆژانه 87 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌كارده‌هێنێت.
چین‌و هندستان‌و ژاپۆن‌و كۆریای باشور كه پێكه‌وه 1.8%ی كۆی نه‌وتی جیهان به‌رهه‌مده‌هێنن، 22%ی كۆی نه‌وتی جیهان به‌كارده‌هێنن، به‌مه‌رجێك ژماره‌ی دانیشتوانیان زیاتر له50%ی كۆی دانیشتوانی گۆی زه‌وییه، دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكاش كه ته‌نها 4%ی كۆی دانیشتوانی جیهان پێكده‌هێنێت، به‌ته‌نها 23%ی كۆی نه‌وتی جیهان به‌كارده‌هێنێت.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه یه‌ده‌گی نه‌وتی زانراوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 1 ترلیۆن‌و 350 ملیار به‌رمیل نه‌وته.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین یه‌ده‌گی نه‌وتیان هه‌یه بریتین له:
1/ سعودیه 262.6 ملیار به‌رمیل 21% كۆی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهان
2/ فه‌نزویلا 211.2 ملیار 14%
3/ كه‌نه‌دا 175 ملیار 11%
4/ ئێران 137 ملیار 9.31%
5/ عێراق 115 ملیار 7.82%
6/ كوه‌یت 104 ملیار 7.7%
7/ ئیمارات 98 ملیار 6.65%
8/روسیا 60 ملیار 4.08%
9/ لیبیا 44.3 ملیار 3.15%
10/ نێجیریا 37.2 ملیار 2.53%
11/ كازاخستان 30 ملیار 2.04%
12/ قه‌ته‌ر 25.38 ملیار 1.72%
13/ ئه‌مه‌ریكا 20.86 ملیار 1.41%
ریزبه‌ندی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌جیهاندا “رۆژانه له2013دا”:
1/ سعودیه 10 ملیۆن‌و 248هه‌زار به‌رمیل
2/ ئیمارات 2 ملیۆن و 948 هه‌زار به‌رمیل
3/ عێراق 2 ملیون و670 هه‌زار برمیل
4/ كوه‌یت 2 ملیون و 616 هه‌زار برمیل
5/ جه‌زائیر 2 ملیون و 174 هه‌زار برمیل
6/ روسیا 9 ملیۆن‌و 874 هه‌زار به‌رمیل
7/ ئه‌مه‌ریكا 8 ملیۆن‌و 457 هه‌زار به‌رمیل
8/ ئێران 3 ملیۆن‌و 465 هه‌زار به‌رمیل
9/ چین 3 ملیۆن‌و 912 هه‌زار به‌رمیل
10/ مه‌كسیك 3 ملیۆن‌و 500 هه‌زار به‌رمیل
11/ كه‌نه‌دا 3 ملیۆن‌و 422 هه‌زار به‌رمیل
12/ نه‌رویج 2 ملیۆن‌و 565 هه‌زار به‌رمیل
13/ نێجیریا 2 ملیۆن‌و 353 هه‌زار به‌رمیل
14/ به‌رازیل 2 ملیۆن‌و 277 هه‌زار به‌رمیل
15/ جه‌زائیر 2 ملیۆن‌و 174 هه‌زار به‌رمیل
16/ ئه‌نگۆلا 1 ملیۆن‌و 711 هه‌زار به‌رمیل
17/ لیبیا 1 ملیۆن‌و 584 هه‌زار به‌رمیل
18/ كازاخستان 1 ملیۆن‌و 213 هه‌زار به‌رمیل
له‌نێو وڵاتانی به‌كارهێنه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت، كه به‌ته‌نها له‌كۆی وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتر نه‌وت به‌كارده‌هێنێت‌و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش ساڵ به‌ساڵ رێژه‌ی به‌كارهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن چین‌و به‌رازیل‌و ئه‌مه‌ریكاوه به‌رزتده‌بێته‌وه، رێژه‌ی به‌كارهێنانی نه‌وتیش له‌نێوان ساڵانی 1991 بۆ 2001 له‌ئاستی جیهاندا به‌رێژه‌ی 14% زیادی كردووه:
1/ ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتێكدا كه ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی 8 ملیۆن‌و 457 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، رۆژانه 19 ملیۆن‌و 150 هه‌زار به‌رمیل به‌كارده‌هێنێت.
2/ چین، 3 ملیۆن‌و 912 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌یه‌تی، به‌كارهێنانی رۆژانه‌شی 9 ملیۆن‌و 60 هه‌زار به‌رمیله.
3/ به‌رازیل، به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی 2 ملیۆن‌و 750 هه‌زار به‌رمیله، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌كارهێنانی 2 ملیۆن‌و 650 هه‌زار به‌رمیله.
4/ ئه‌وروپا 22%ی كۆی نه‌وتی جیهان به‌كارده‌هێنێت (ئه‌ڵمانیا 3,7%، فه‌ره‌نسا 2,7%، ئیتالیا 2,6%، به‌ریتانیا 2,2%).
5/ چین 7%و ژاپۆن 6.8% كۆی به‌رهه‌می نه‌وتی جیهان به‌كارده‌هێنێت‌و روسیا 3,5%.
لێكۆڵینه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به‌یه‌ده‌گی گاز‌و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا 20%ی كۆی گازی جیهان به‌كارده‌هێنێت‌و ئه‌وروپاش له‌ساڵی 2013دا 90% پێویستیه‌كانی نه‌وت‌و 80% پێویستیه‌كانی گازی له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه روسیا له‌یه‌ده‌گی گازی سروشتی‌دا به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه خاوه‌نی 23.9% كۆی یه‌ده‌گی گازی جیهانه‌و ئێرانیش به‌پله‌ی دووه‌م 15.8%و قه‌ته‌ریش به‌پله‌ی سێهه‌م 13.5%.
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی