بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربون لە کێشەو گرفتی بازرگانی و پیشەسازی یەکێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا قسەکرا لەبارەی ئەو کێشانەی کە بازرگانان و پیشەسازان هەیانە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و ئەو پێداویستیانەی کەهەیانە هەوڵی جێ بەجێکردنیان بۆبدرێت بۆ ئەوەی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەو پێش بچێت.
هەر لەکۆبونەوەکەدا باس لەوەکرا کە پێویستە ژورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێم پەیوەندیەکی بەهێزو نزیکتریان هەبێت بۆئەوە بتواندرێت کێشەی بازرگانان و پیشەسازان لەشارەکاندا بەئاسانی چارەسەربکرێت.

