له مهاباد كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌نیری گامێش ده‌كرێته‌وه‌و رۆژانه له توانایدایه زیاتر له 20 تۆن شیر‌و ماده جۆراوجۆره‌كانی شیری گامێش به‌رهه‌م بێنێ.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه سه‌ید عه‌لی موختاری به‌رپرسی ئیداره‌ی كشتوكاڵی پارێزگای ورمێ رایگه‌یاند كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی په‌نیری گامێش بۆ یه‌كه‌مجار له ئێران و له‌شاری مهاباد ده‌كرێته‌وه، گوتیشی ئه‌و كارگه‌یه رۆژانه دوو تۆن په‌نیر به‌رهه‌می ده‌بێت و ئێستا كارگه‌ی به‌رهه‌مه شیریهكانی مهاباد رۆژانه زیاتر له 20 تۆن شیر‌و ماده جۆراوجۆره‌كانی شیری گامێش به‌رهه‌م دێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كارگه‌ی شیری گامێشی مهاباد گه‌وره‌ترین و ته‌نیا كارگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته كه به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه شیر به‌رهه‌م دێنێ.
شیری گامێش ته‌نیا له ئیتالیا‌و به‌شێك له ئه‌مریكا وه‌كو شیری بوفالو به‌رهه‌م دێ و مهاباد به‌و كارگه‌یه ده‌بێته یه‌كێك له ناوه‌نده گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شیر‌و په‌نیر و ماستی گامێش له جیهاندا.
ئاژانسی ئیرنای ئێران هه‌روه‌ها بڵاویكرده‌وه، پارێزگای ورمێ زیاتر له 159هه‌زار گامێشی هه‌یه كه ساڵانه 89هه‌زار ته‌ن شیر به‌رهه‌م ده‌هێنن.
باس‌نیوز