چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، شه‌شه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بكرێته‌وه كه زیاتر له 350 كۆمپانیا تێیدا به‌شدار ده‌بن و زۆرینه‌یان كۆمپانیای بیانیین.
بڕیاره كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌شه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر تایبه‌ته به ته‌كنۆلۆژیای كشتووكاڵیی و مادده خۆراكییه‌كان بكرێته‌وه كه چه‌ندین به‌رهه‌می سه‌رده‌میانه‌ی ته‌كنۆلۆژی و فاكته‌ره‌كانی به‌رهه‌می نوێی كه‌رتی كیشتووكاڵی ده‌خرێنه‌روو.
له‌و 350 كۆمپانیایه‌ی به‌شدارن له پێشانگاكه، نزیكه‌ی 250 كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تی 27 وڵات ده‌كه‌ن، له‌وانه، ئورده‌ن، ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، ئیمارات، ئیران، ئیتاڵیا، به‌لجیكا، پۆڵندار، توركیا، تونیس، سوریه، سویسرا، سریلانكا، چین، عێراق، قوبرس، كوه‌یت، كانادا، لاتیڤیا، لوبنان، مه‌جه‌ر، میسر، بریتانیا، سعودیه، هیند، هۆڵه‌ندا، یۆنان.
شه‌شه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
PNA