بانکی ناوەندی عێراقی ئەو هه‌واڵانه‌ی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن؛ لیژنەی داریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان ئاگادارکردوەتەوە لەبارەی لابردنی سفری دراو لە سەرەتای ساڵی ئایندەوە.
لە بەیاننامەیەکدا بانکی ناوەندی عێراقی رایگەیاندوە:”هەندێک دەزگای راگەیاندن لەسەر زاری پەرلەمانتارێکەوە ئەوەیان بڵاوکردوەتەوە، کە بانکی ناوەندی لەسەرەتای ساڵی (2014)ەوە سفری دراو لا دەبات، بەڵام لەراستیدا هیچ کام لەو هەوڵانە بونی نیە”.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، کە هیچ وادەیەک بۆ پڕۆژەی لابردنی سفری سەر دراوی عێراقی دیارینەکراوە و ئەگەر کارێکی وەهاش بکرێت ئەوا لەگەڵ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەماهەنگی دەکەن.
ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ، عه‌بدولحسێن یاسری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی عێراق، به تۆڕی میدیای عێراقی وت”بانكی ناوه‌ندی عێراق، لیژنه‌كه‌یانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتودا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ لابردن و هه‌ڵگرتنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عێراقی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبو كه؛ لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عێراقی، به‌های دراوه‌كه به‌رزده‌كاته‌وه و ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ورده‌ی دراوی عێراقی بۆ یه‌ك له‌سه‌ر چوار.
به‌ڕای چاودێرانی ئابوریش؛ لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عێراقی، به‌های دراوه‌كه به‌رزده‌كاته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت كێشه‌ی ئیداریی له‌بانكه‌كاندا دروست بكات، ئه‌وه‌ش واده‌خوازێت جارێكی تر چاو به‌سیستمی ژمێریاریی و ئاڵوگۆڕی دراودا بخشێنرێته‌وه.