گۆڤاری (ئۆتۆمۆبێل) كه له ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌چێت، رۆژی شه‌ممه جۆرێكی نوێی ئۆتۆمبێلی (شیڤرۆلێت كۆرفیت) ی ئاشكراكرد كه ناوی لێنراوه (ستینگرای).
له‌تایبه‌مه‌ندییه‌كانی ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ئۆتۆمبیلی (شیڤرۆلێت كۆرفیت) وه‌ك گۆڤاره‌كه باسیكردوه ئه‌وه‌یه خاوه‌نی توانایه‌كی گه‌وره‌یه‌و هاوكات بڕێكی كه‌متریش سوته‌مه‌نی به‌خه‌رج ده‌دات، به‌جۆرێك ده‌توانێت به یه‌ك گاڵۆن سوته‌مه‌نی نزیكه‌ی 46.6 كیلۆمه‌تر بڕوات.
مه‌كینه‌ی (شیڤرۆلێت كۆرفیت ستینگرای) هه‌شت دەمەوانە (وه‌لف)ی هه‌یه‌و هێزێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه تواناكه‌ی ده‌گاته 460 ئه‌سپ.
گۆڤاره‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله وه‌رزشییه نوێیه 52 هه‌زار دۆلاره.