LG، مۆبایلی G2 ی‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌

به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه كۆمپانیای‌‌ LG مۆبایلێكی به‌هێزی به‌ ناوی “G2 ” ده‌خاته‌ به‌ر ده‌ستی كڕیاره‌كانی له‌ كوردستاندا.
كۆمپانیای LG ئه‌لكترۆنیكس له‌ هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی‌  هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئامێری مۆبایلی نوێی زیره‌كی خۆی لادا له‌ ژێر ناوی (G2)،كه دیزاینێكی نوێ‌و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنیكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه‌.
ئه‌و مۆبایله‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ دوگمه‌یه‌ك له‌ ده‌وروپشتیدا نییه‌، ته‌نیا له‌ پشته‌وه‌ی ئامێره‌كه‌ نه‌بێت، كه‌ كۆمه‌ڵێك دوگمه‌ی كۆنترۆڵكردنی مۆبایله‌كه‌ی له‌ خۆگرتووه‌. خاوه‌نی مۆبایله‌كه‌ ته‌نیا په‌نجه‌ی شه‌هاده‌ی به‌كار ده‌هێنێت بۆ كارپێكردنی دوگمه‌كان، ئه‌مه‌ش تاكو ئێستا له‌ هیچ مۆبایلێكی دیكه‌دا نییه‌.
به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌توانرێت له‌ رێگه‌ی دوو جار كێشان به‌ شاشه‌كه‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌ ده‌رگای ماڵی براده‌رێك بدرێت ئه‌وهایه‌. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنێك، ته‌نیا ئامێره‌كه‌ ده‌به‌یته‌ لای گوێچكه‌ت، خۆی ده‌كرێته‌وه‌.
یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئامێری G2 ئه‌وه‌یه‌ قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.2 بۆصه‌یه‌ و به‌ چاره‌سه‌ریی “كوالكۆم سنابدراۆن 800” و به‌ خێرایی 2,26 گێگا هێرتز بۆ هه‌ر ناوكێك كار ده‌كات و 2 گێگابایتیش له‌ مێشكه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت. كامێرای دواوه‌ی 13 مێگاپێكسله‌ و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه‌یشی 2.1 مێگا پێكسله‌، به‌ پاڵپشتیی وای فای و بلووتوس و ئێن ئێف سی وایه‌ر لێس. ئامێره‌كه‌ به‌ قه‌باره‌ی 16 و 32 گێگا بایت ده‌ست ده‌كه‌وێ و باترییه‌كه‌ی به‌ توانای 3000 میللی ئه‌مپێر كار ده‌كات. ئامێره‌كه‌ش به‌ سیستمی “ئه‌ندرۆید 4.2.2” كار ده‌كات.
ئامێری G2 ته‌كنیكێكی ده‌نگی پێشكه‌وتوو له‌ خۆ ده‌گرێت، ده‌نگ به‌ كوالیتی 24 بت و به‌ له‌رینی 192 كیلۆ هێرتز به‌رهه‌م ده‌هێنێت به‌ به‌راوردكردن به‌ ئامێری دیكه‌ به‌ جیاوازی 16 بت و 44,1 كیلۆهێرتز كار ده‌كات.