به‌پێی زانیارییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سامانی ئاژه‌ڵ له‌پارێزگای سلێمانی، هه‌ر هاوڵاتیه‌ک ساڵانه نزیکه‌ی 24 کیلۆ گۆشتی مریشک ئه‌خوات، له‌و چوارچێوه‌شدا پارێزگای سلێمانی ساڵانه 37 هه‌زار و 355 تۆن گوشتی مریشک ئه‌خۆن.
خاوه‌نی یه‌کێک له فرۆشگاکانی مریشکی زیندو ئه‌ڵێت «له‌به‌شیک له دوکانه‌کانی فرۆشتنی مریشکی زیندوو له ناو بازاڕی شاری سلێمانی، رۆژانه نزیکه‌ی 200 مریشک ده‌فرۆشرێت، ئه‌و مریشک فرۆشانه‌شی له گه‌ڕه‌که‌کاندان له 50 مریشک که‌متر نافرۆشن».
ستار عومه‌ر خاوه‌نی مریشکفرۆشی لاس له سلێمانی ئه‌ڵێت «ریستۆرانت و چێشتخانه‌کان فرۆشی مریشک فرۆشه‌کانی ناو بازاڕیان به‌رزکردۆته‌وه«.
خاوه‌نی ریستۆرانتی شکاریش ئه‌ڵێت «رۆژانه نزیکه‌ی 80 مریشک ئه‌فرۆشین». هه‌ڵگورد به‌دیع ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌کات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جوچک له‌کێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌کاندا خێرا‌و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا گه‌وره‌ئه‌کرێت، ئێستا تامی مریشک که‌مبۆته‌وه، ئه‌وه‌ش وایکردووه له ریستۆرانته‌کاندا خواست له سه‌ر مریشک که‌مبکات».
به‌رپرسانی سامانی ئاژه‌ڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌که‌ن، کێڵگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی مریشک پێداویستی گۆشتی سپی پڕناکه‌نه‌وه، بۆیه نرخی مریشک ناوبه‌ناو به‌رزئه‌بێته‌وه، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌میی رێژه‌ی ئه‌و گۆشته‌ش رێژه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه ئه‌هێنرێته سنوری پارێزگای سلێمانی.
ئاوات محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ، له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کشتوکاڵی سلێمانی ئه‌ڵێت «له سنوری پارێزگای سلێمانی 405 کێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری گۆشت هه‌ن، که پێکدێت له 525 هۆڵی به‌خێوکردن، بۆ گه‌وره‌کردنی جوچکێک له‌دوای تروکاندنی هێلکه‌که‌وه پێویستی به 35-50 رۆژ هه‌یه«.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ئه‌کات، کیڵگه په‌له‌وه‌ریه‌کانی سنوری پارێزگای سلێمانی توانای دابینکردنی رێژه‌ی 70%ی پێداویستی مریشکیان هه‌یه، که کۆی توانای به‌رهه‌مهێنانی سه‌رجه‌م کێڵگه‌کانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌گاته نزیکه‌ی 5 ملیۆن و 24 هه‌زار و 20 مریشک له ماوه‌ی نزیکه‌ی 50 رۆژدا.
هاوکات دوو کوشتارگه‌ی په‌له‌وه‌ر له سنووری پارێزگای سلێمانی (کوشتارگه‌ی رانیه و کوشتارگه‌ی پیره‌مه‌گروون) هه‌یه که به‌هه‌ردووکیان توانای به‌رهه‌مهێنانی 7 هه‌زار مریشکیان هه‌یه له یه‌ک سه‌عاتدا.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌ڵێت «نرخی مریشک له‌کێڵگه‌کانی به‌خێوکردنی مریشکدا له بارودۆخێکی ئاسایی‌دا 2500 دیناره، به‌ڵام له‌دو بارودۆخدا نرخه‌که به‌رزئه‌بێته‌وه، یه‌که‌میان له‌کاتی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما که به‌خێوکردنی مریشک قورس ئه‌بێت و تێچونی زیاد ئه‌کات، دووه‌میش له کاتی جه‌ژن و بۆنه‌کاندا که خواست له‌سه‌ری زیاد ئه‌کات و له‌بازاڕدا که‌مئه‌بێته‌وه«.
له پرۆژه‌کانی هه‌ڵهێنه‌ری جوچکدا له رێگای ئامێرێکی تایبه‌ته‌وه به پله‌یه‌کی گه‌رمی تایبه‌ت، هێلکه ده‌کرێت به جوچک، دواتر ئه‌و جوچکانه له رێگای پێدانی عه‌له‌فی په‌له‌وه‌رییه‌وه له کێڵگه‌کاندا گه‌وره‌ئه‌کرێن و پرۆسه‌ی گه‌وره‌کردنه‌که‌ش 35-50 رۆژی پێئه‌چێت.
به‌وته‌ی خاوه‌ن ده‌واجینه‌کان کێڵگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ئێستادا کیشه‌ی که‌میی هه‌ڵهێنه‌ری جوچکیان هه‌یه.
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هه‌ڵهێنه‌ریش پێشنیازکراوه که رێژه‌ی 50% له پێداویستییه‌کانی هه‌ڵهێنه‌ره‌کان له‌هێلکه‌ی تروکاندن له‌ناو پرۆژه‌کانی ناوخۆ دابینبکرێت و 50%ی دیکه‌ش له‌ده‌ره‌وه هاورده بکرێت، له‌ئێستادا هه‌رێمی کوردستان خاوه‌نی 15 پرۆژه‌ی دایکانه‌یه‌و توانای به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ی پتر له 85 ملیۆن هێلکه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵ له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری له‌هه‌رێمی کوردستان 972 پرۆژه‌ی به‌خێوکردنی مریشک مۆڵه‌تی ره‌سمییان هه‌یه و له‌ساڵی 2012 دا نزیکه‌ی 60 هه‌زار تۆن گۆشتی مریشک به‌رهه‌مهاتووه. سه‌رجه‌م پرۆژه‌کانیش توانای په‌روه‌رده‌کردنی 48 ملیۆن جوجکه‌یان هه‌یه له ساڵێکدا.
هاوکات له‌هه‌رێمی کوردستان 6 پرۆژه‌ی مریشکی هێلکه‌ی خواردن هه‌یه به توانای به‌رهه‌مهێنانی 335 ملیۆن هێلکه له‌ساڵێکدا، 27 هه‌ڵهێنه‌ری په‌له‌وه‌ر به توانای هه‌ڵهێنانی 112 ملیۆن هێلکه‌ی په‌له‌وه‌ر له ساڵێکدا، دوو پرۆژه‌ی هه‌ڵهێنه‌ری دایکانه به توانای هه‌ڵهێنانی 8,5 ملیۆن هێلکه له‌ساڵێکدا، 16 پرۆژه‌ی دایکانه‌ی جووجه‌ڵه‌ی گۆشت به توانای به‌رهه‌مهێنانی 122 ملیۆن جووجه‌ڵه له‌ساڵێکدا، یه‌ک پرۆژه‌ی نه‌ژادی په‌له‌وه‌ر به‌توانای به‌رهه‌مهێنانی 1,5 ملیۆن هێلکه له‌ساڵێکدا، 8 سه‌ربڕخانه‌ی په‌له‌وه‌ر توانای سه‌ربڕینی 33 هه‌زار مریشکی هه‌یه له‌یه‌ک کاتژمێردا و هه‌روه‌ها 14 کارگه‌ی ئالیک به توانای به‌رهه‌مهێنانی 186 تۆن ئالیک له یه‌ک کاتژمێردا.
هاوڵاتی