كه‌مێك پێش ئێستا و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان، له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، كارگه‌ی به‌ردشكێنی میسۆ كه كارگه‌یه‌كی حكومیه، له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی داخرا.
سۆران عه‌بدولغه‌فور، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به (خه‌ندان) ی راگه‌یاندوە: چه‌ند جارێك له لایه‌ن لیژنه‌ی ژینگه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداری ئه‌و كارگه‌یه كراوه‌ته‌وه كه ئیشكردنی كارگه‌كه‌یان دووره له مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان و مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی هاوڵاتیان هه‌یه و پێویسته چاكی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان به‌و داوایه نه‌دابوو.
وتیشی: “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به بڕیاری قایمقامی سلێمانی، كارگه‌ی به‌ردشكێنی میسۆ له تانجه‌رۆ داخرا، تا ئه‌و كاته‌ی رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن”.