خولی شازده‌یه‌مینی كۆنگره‌و پیشانگه‌ی ئه‌دیپێك (ADIPEC)، كه‌گه‌وره‌ترین رووداو‌و چالاكی له‌و جۆره‌یه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌ئه‌بوزه‌بی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد‌و خولی ئه‌مساڵیش له‌ژێر ناونیشانی (وزه بۆ هه‌مووان له‌جیهانێكی گۆڕاودا) بهڕێوهدهچێتو زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی سروشتی وزه‌ی غاز ده‌كاته‌وه.
له‌كۆنگره‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وه‌زیرانی وزه‌و كۆمپانیای گه‌وره‌ی بواری نهوتو غازی جیهانیو چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیا پسپۆڕهكانو هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆریش پسپۆڕی بواری نهوتو غاز‌و بازاڕكاریو جیۆلۆجی‌و ته‌كنه‌لۆژیا به‌شداری ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش زیاتر لهههزارو 600 كۆمپانیا به‌رهه‌می خۆیان نمایش دهكهنو نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌سیش سه‌ردانی پیشانگه‌كه ده‌كه‌ن.
كۆنگره‌ی كار
كۆنگره‌ی ئه‌مساڵ شانبه‌شانی كۆنگره‌ی ته‌كنیكی كه‌تایبه‌ت ده‌بێت به‌زانستی ته‌كنه‌لۆژیاو چۆنێتی دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه نهوتیو غازییهكانو ته‌كینكی چاره‌سه‌ری غازی سروشتی‌و گرنگیدان به‌ژینگه، كۆنگره‌یه‌كی كاریش له‌ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌چه‌ندین دانیشتن‌و گفتوگۆ له‌نێوان پێشهوایانو پسپۆڕانی بواره‌كه له‌خۆده‌گرێت.
له‌ناو ئه‌و باسانه‌شدا كهپسپۆڕان له‌كۆنگره‌ی كاردا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن بریتییه له‌وه‌به‌رهێنانی سه‌ركه‌وتوو له‌كه‌رتی نهوتو غازداو دوا رۆژی ئه‌و كه‌رته، له‌گه‌ڵ گۆڕینی رێساكانی یاریكردن له‌كایه‌ی وزه‌دا له‌سه‌ر ئاستی جیهانو پرسه‌كانی په‌یوه‌ست بهپهرهپێدانی هێزی كار‌و دانانی پلانی كاری یه‌ك له‌دوای یهكو پاراستن‌و هێشتنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رته‌كه.
پڕۆژه‌كانی غاز
له‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه له‌كه‌رتی غاز له‌ناوچه‌كه‌دا، (محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵڵا ساحوه)ی به‌ڕه‌گه‌ز سویدی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (ئه‌دنۆك) رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌كه‌رتی غازدا له‌ناوچه‌كه له‌ئارادایه‌و له‌قۆناغی جیاجیای جێبه‌جێكردندا، به‌هاكه‌یان ده‌گاته 73 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی، له‌كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ش، ئه‌بوزه‌بی به‌بڕی 25 ملیار دۆلار به‌شداریی ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌شداریی چالاكانه‌ی ئه‌بوزه‌بی ده‌رده‌خات له‌كه‌رتی غازدا كه‌ئێستا له‌پڕۆژه گرنگه‌كانی وزه‌یه.
خواستی به‌شداریكردن
كۆنگره‌ی (ADIPEC) بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1984دا به‌ستراو تائه‌م ساڵانه‌ی دواییش هه‌ردوو ساڵ جارێك ده‌به‌سترا، به‌ڵام له‌مساڵه‌وه بڕیار درا بكرێته ساڵانه، ئه‌ویش به‌هۆی زۆربوونی خواستی به‌شداریكردن تیایدا‌و په‌ره‌سه‌ندنی كه‌رتی نهوتو غاز له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بۆچی خولی ئه‌مساڵی كۆنگره‌و پیشانگه‌ی (ADIPEC) زیاتر گرنگی به‌غازی سروشتی ده‌دات؟، (محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵڵا ساحوه) ده‌ڵێ:»له‌گه‌ڵ گهشهكردنو زیادبوونی پڕۆژه‌كانی غاز له‌ناوچه‌كه‌دا، سه‌رچاوه‌ی غاز گرنگی په‌یداكردووه‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌ش له‌سه‌ر غاز یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و پڕۆژانه».
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سانی پرۆفیشناڵی كه‌رتی غاز‌و به‌رپرسانی حكومی‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانی نهوتو غاز‌و بهڵێندهرانو وه‌به‌رهێنه‌ران‌و پسپۆڕان‌و ته‌كنیكاران ئاماده‌ی كۆنگره‌كه ده‌بن، پڕۆگرامی كۆنگره‌كه بریتیی ده‌بێت له‌كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌و نمایشی روونكردنه‌وه‌و دانیشتن‌و گفتوگۆ، كه‌زۆر به‌وردی هه‌ڵبژێردراون تا له‌گه‌ڵ ئاستی ئاماده‌بوواندا بگونجێ.
خه‌ڵاتی داهێنه‌ران
هه‌ر له‌كۆنگره‌كه‌دا دانیشتنێكی تایبه‌ت بهوهزیرهكان ده‌بێت، كه‌تیایدا به‌رپرسانی وڵاتانی جیاجیای تایبه‌ت به‌وزه له‌باره‌ی ئایندهی وزه‌و گرنگی دانانی ستراتیژ‌و سیاسه‌تی وزه له‌ناوخۆی وڵاتاندا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ خواستی هه‌مووه‌كی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر وزه.
كۆنگره‌ی ئه‌مساڵ كۆمپانیای (دی ئێم جی ئیفنتس) به‌هاوكاری كۆمپانیای (ئه‌دنۆك)ی ئه‌بوزه‌بی سازی دهكاتو چه‌ندین خه‌ڵاتیش ده‌درێت بهكهسانو كۆمپانیا داهێنه‌ره‌كان له‌بواری وزه‌دا.
كوردستانی نوێ