وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، قه‌باره‌ی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی له‌نێوان عێراق‌و چیندا، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا (20) ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، باڵیۆزخانه‌ی چینیش له‌عێراق (15) هه‌زار ڤیزای داوه‌ته هاوڵاتیانی عێراق.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی مه‌دا پرێس، (هۆشیار زێباری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی (نی جیان) وه‌ك باڵیۆزی چین له‌عێراق، له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ڕوویداوه، به‌تایبه‌تی له‌بواری بازرگانیدا، به‌جۆرێك قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوولادا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له (20) ملیار دۆلار.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه، دوای كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پێدانی ڤیزا له‌باڵیۆزخانه‌ی چین بهبازرگانو هاوڵاتیانی عێراق، باڵیۆزخانه‌ی چین (15) هه‌زار ڤیزای چوونه ناو ئه‌و وڵاته‌ی داوه‌ته بازرگانان‌و هاوڵاتیانی عێراق.