بە ناونیشانی پتەوكردنی پەیوەندی خوێندنی تەكنیكی و بازاڕی كار ۆركشۆپێك لە هۆڵی پیرەمێردی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو،هاوكات ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی تێیدا بەشدار بوو.
گفتوگۆی ۆركشۆپ دابەش كرابوو بەسەر چەند تەوەرێكدا كە بریتی بون لە، گرنگترین پێداویستیەكانی سێكتەری خوێندنی تەكنیكی لە بواری هێزی كاردا، كە ئەویش دوو لقی لێببۆوە لە ژێر ناوی ( جۆری ئەو پسپۆڕیانەی كە زیاتر پێویستن) و ئەو شارەزاییە تەكنیكیانەی كەمن و پێویستە لە دەرچواندا پەرەیان پێبدرێت، ئەمە سەرباری تەوەرەكانی كەرتی تایبەت بە گشتی و پەیوەندیان بە زانكۆ و خوێندنی تەكنیكیەوە.
پسپۆڕی بەشداربوانیش لە بوارەكانی بیناسازی و گەیاندن و پیشەسازی و بانك و خزمەتگوزایدا بوو.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەم ۆرك شۆپە درێژكراوەی زنجیرەیەك ۆرك شۆپە كە لە ساڵی (2011) ەوە بۆ زانكۆ و دەستەكانی خوێندنی تەكنیكی لە عیراق و هەرێمی كوردستاندا رێكدەخرێت ولەم قۆناغەشدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەیەوێت بەهاوكاری كەرتی تایبەت دەرفەتی كاركردن بەروی دەرچوانیاندا بكەتەوە بۆئەو مەبەستەش زیاتر لە 50 لپێرسراو كەسایەتی بازرگانی ونوێنەری كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بەبەشداری مامۆستایانی زانكۆكە چەندین پێشنیاریان لە ۆرك شۆپەكەدا پێكەش كرد.