له هه‌ڵمه‌تێكدا كه ماوه‌ی سێ ساڵه ده‌ستیپێكردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌نه‌دا، زیاتر له 300 كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تبارن به پێكهێنانی تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به بازرگانیی سێكسیی منداڵان.
(جوانا بیفین)، خانمه به‌رپرسی تۆرنتۆ، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی راگه‌یاند كه ماوه‌ی سێ ساڵه ده‌ستی پێكردووه و ئاشكرایكرد له‌و ماوه‌یه‌دا 348 كه‌س ده‌ستگیركراون كه سه‌ربه چه‌ند وڵاتێكی جیاجیای جیهانن به‌تایبه‌ت وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا.
وتیشی، له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا، 40 مامۆستا و شه‌ش كارمه‌ندی پۆلیس و 9 قه‌شه و ژماره‌یه‌ك پزیشك و په‌رستار هه‌ن كه منداڵانیان قۆرخكردووه بۆ مه‌رامی سێكسی له‌رێی ئینته‌رنێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی كه‌نه‌دا ئاشكراشی كرد كه له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا 386 منداڵیان له‌ده‌ستی بانده‌كان رزگار كردووه كه بۆ تۆماركردنی فیلمی سێكسی قۆرخكرابوون.