ئه‌ندازیارێكی به‌ریتانیی له پارێزگای به‌سره، له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی “به‌یداخێكی ئیمام حسێن” له‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن شیعه مه‌زهه‌به‌كانه‌وه ئه‌و كاره به سووكایه‌تیكردن ده‌زانرێت‌و هێرش ده‌كه‌نه سهریو برینداری ده‌كه‌ن، بۆیه دواتر باری ئه‌منی كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه‌و كاره‌كانیان راده‌گرن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای “شیڵهمبهرجێر” كه به گه‌وره‌ترین كۆمپانیا له بواری خزمه‌تگوزای نه‌وت له جیهان داده‌نرێت، بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاندوە :” رۆژی (یه‌كشه‌ه‌مه 10ی تشرینی دووه‌م)ی رابردوو، له‌كاتی ده‌رچوونیاندا، كه به دوو ئۆتۆمبیل له كۆمپانیاكه ده‌رچوونه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌ندازیارێكی به‌ره‌گه‌ز میسری و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی میسری، به‌یداخی سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه ده‌كاته‌وه‌و ده‌یخاته ناو ئۆتۆمبیله‌كه”.
روونشیكرده‌وه، كه له‌به‌ر هۆكاری ئهمنیو بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دیاری نه‌بێت، ئه‌و بهیداخهی كردووه‌ته‌وه، وتیشی :” به‌ڵام له ئۆتۆمبیلی دووه‌مه‌وه به ڤیدیۆ وێنه‌ی دهگیرێتو دواتر خه‌ڵكێكی لێهاندهدرێت به‌وه‌ی سووكایه‌تی به بهیداخهكه كردووه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ژماره‌یه‌ك له شیعه مه‌زهه‌به‌كان وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئهندازیارهكهو برینداری ده‌كه‌ن، وتیشی :” دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقییه‌وه ئه‌و ئه‌ندازیاره له عیراق ده‌رده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هاوكات دوو كۆمپانیای دیكه‌ی بریتانی له پارێزگای به‌سره تووشی هه‌مان هه‌ڕه‌شه هاتوون، وتیشی :” له ئێستادا هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی پارێزگاری له گیانی كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیاكه دهكاتو سه‌رجه‌م كارمهنهكان رێگه‌ی هاتوچۆ كردنیان لێگیراوه‌و له‌ناو كۆمپانیاكه گیریان خواردووه، هه‌روه‌ها حكومه‌ت هاتوچۆكردنی میسری و بریتانی بۆ پارێزگای به‌سره قه‌ده‌غه كردووه”.
ئاشكراشیكرد، كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن به كۆپته‌ر سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیاكه بگوازرێنه‌وه بۆ به‌غدا و له‌وێشه‌وه بگوازرێنه‌وه بۆ دوبه‌ی، به‌وه‌ش كاره‌كانی كۆمپانیاكه ماوه‌یه‌كی كاتی راده‌گیرێت.