رێكخراوی‌ قاعیده‌ پشت بە كۆمپانیا گه‌وره‌و زه‌به‌لاحەكانی ‌دەبەستێت

پۆلیسی فیدڕاڵی‌ له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، ئاشكرای ده‌كات، رێكخراوی‌ قاعیده‌ كۆمپانیای گه‌وره‌ ‌و زه‌به‌لاحی هه‌یه‌، روونشیده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌وه‌ له‌ عیراق و سوریا، پاره‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان دابین ده‌كه‌ن.
فه‌ریق روكن مه‌هدی‌ عه‌زاوی‌، فه‌رمانده‌ی‌ فیرقه‌ی‌ سێی پۆلیسی فیدڕاڵی‌ له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند :” رێكخراوی‌ قاعیده‌ی‌ تیرۆریستی‌ بووه‌ به‌خاوه‌ن كۆمپانیای گه‌وره‌ و زه‌به‌لاح، له‌رێگه‌ی‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌وه‌ پاره‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان دابین ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریین ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و كۆمپانیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ یاسا بكرێنه‌وه‌، وتیشی :”هێزه‌كانمان توانییان له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا پرۆسه‌ی‌ دزینی نه‌وت رابگرن، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توانییان كۆنترۆڵی‌ رێگای‌ ستراتیژی‌ نێوان پاڵاوگه‌ی‌ بێجی‌‌و هێڵی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ ده‌ره‌وه‌”.
پێشتر سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئیسناد و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ پرۆسه‌كانی‌ ئوم ره‌بیعه‌ین له‌ (9ی‌ تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند :” رێكخراوی‌ ئیسلامی له‌ عیراق  و سوریا (داعش) مانگانه‌ بڕی‌ نۆ ملیۆن دۆلار له‌ رێگه‌ی‌ پاره‌ وه‌رگرتن له‌ هاوڵاتیان‌و بازرگانه‌كان به‌زۆر، دابین ده‌كات ‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی‌ پێ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن”.