سلێمانی‌:زیاتر له‌ حه‌وت ته‌ن ده‌رمان له‌ناو ده‌برێت

گومرگی سلێمانی‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕی حه‌وت ته‌ن و نیو حه‌ب و مه‌ڵهه‌مه‌دا ده‌گرێت كه‌ له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ به‌بێ وه‌رگرتنی‌ ره‌زامه‌ندی هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار هێنرابووه‌ هه‌رێمه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی‌ تانجه‌رۆ ئه‌و ده‌رمانه‌ له‌ناو ده‌برێت.
میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌  رایگه‌یاند: بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، حه‌وت ته‌ن و نیو ده‌رمان كه‌ له‌لایه‌ن گومرگی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌ناوچه‌ی‌ تانجه‌رۆ له‌ناو ببڕێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندرستی‌ و سه‌ندیكای‌ ده‌رمانسازان ئاماده‌ ده‌بن.
وتیشی: “ده‌رمانه‌كان له‌ حه‌ب و مه‌ڵحه‌م پێكهاتووه‌، كه‌ له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ هێنراوه‌ ره‌زامه‌ندی‌ هیچ لایه‌نێكی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دادوه‌ر بڕیاری‌ كۆتایی له‌سه‌ر داوه‌و ده‌بێت له‌ناو ببرێت”.