لە كٶبونەوەیەکدا لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوە جوو، بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ کردنەوەی نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی. ژمارەیەك لە فەرمانگە حکومیەکانی سلێمانی ئامادە بوون.
یاسین ڕەحیم فەرەج؛ سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرمانگە حکومیە پەیوەندی دارەکان بە کردنەوەی پێشانگاکە کۆبوینەوە تا ڕێوو شوێنێکی گونجاو بگرینە بەر بۆ سەرکەوتنی پێشانگاکە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا تاکو ئێستا ١٥٥ کۆمپانیا لە ١٣ دەوڵەت کە بەشێکیان عەرەبین و وە بەشێکیان ئەوروپی و ئەمریکی و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەشدارن لە نۆیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کە لە ٢٠/١١ بۆ ٢٣/١١ بەردەوام دەبێت.