مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان پاڵنەری خیانەتن

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانیا ده‌ریخست، سه‌دا 45 خێزانه‌ به‌شداربووه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌، دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ ، به‌هۆی سه‌رقاڵیان به‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانیانه‌وه‌، ئه‌وی دیكه‌یان پشتگوێ خستووه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌له‌سه‌ر 6 هه‌زار به‌ریتانی كراوه‌ له‌ژن و پیاو، ده‌ریخستووه‌، ژنان له‌ته‌مه‌نی 30 تا 50 ساڵ زیاتر خیانه‌تیان له‌پیاوه‌كانیان كردووه‌ به‌به‌كارهێنانی مۆبایله‌كانیان، هه‌روه‌ك سه‌دا 66 به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌كه‌ دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ته‌كنۆلۆجیای نوێ به‌تایبه‌ت ئنته‌رنێت، كارئاسانیی زۆریی كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی خیانه‌ت له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یان.  
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌، هه‌ندێك له‌و خێزانانه‌ی دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ خیانه‌تیان ده‌رهه‌ق به‌وی دیكه‌یان كردووه‌، له‌كاتی خواردن و سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و له‌ناوه‌ڕاستی وتوێژه‌ گرنگه‌كان و ته‌نانه‌ت سه‌رجێگا و دوای په‌یوه‌ندی سێكسیش مۆبایله‌كانیان به‌كارهێناوه‌. 
توێژینه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پشتگوێ خستنی ئه‌وی دیكه‌ به‌هۆی سه‌رقاڵبوون به‌به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌ك به‌جۆرێك ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌، زاراوه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دانراوه‌ به‌ناوی ” فۆبینگ” واته‌ ( ئه‌و ترسه‌ی كه‌بۆته‌ نه‌خۆشی) به‌هۆی كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز. 
ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی گازنده‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خیانه‌تی هاوسه‌ریان لێ ده‌كرێت له‌ڕێی مۆبایلی زیره‌كه‌وه‌، خۆشیان سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندیی كردنن له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌. 
خەندان