کۆنفرانسێکی بازرگانی و وەبەرهێنان لەووڵاتی بەریتانیا لە شاری لەندن بەڕێوەچوو کە تیایدا سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تیایدا بەشداربوو.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕای گەیاند لەووڵاتی بەریتانیا بەشداریمانکرد لە کۆنفرانسێکی بازرگانی و وەبەرهێنانی بەریتانی و بازرگانی و وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا لە شاری لەندەن.
وتیشی لەکۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک بابەتی گرنگ باسکرا لەسەر بەرەو پێشبردنی بازرگانی و وەبەرهێنانی هەردوو ووڵات بۆئەوەی کوردستان بتوانێت پەیوەندیە بازرگانیەکان بەهێزبکات لە نێوان ووڵاتی بەریتانیادا بۆزیاتر هێنانی کاڵ و کەلوپەلی وەبەرهێنان بۆئەوەی کوردستان بەرەو پێش بڕوات.

