كۆمپانیای تاتا ستیل ی هندی رایگەیاند لەلایەن كۆمپانیای (كۆكاز)ی كۆریەوە داوایەكیان پێشكەشكراوە بۆ دروستكردنی بۆری گوێزەرەوەی غازی سروشتی تاوەكو پرۆژەیەك بۆ راكێشانی هێلێكی غازی كەركوك بێجی پێ جێبەجێ بكەن كە درێژاییەكەی دەگاتە (110) كیلۆمەترە, لەوبارەیەشەوە ( كارۆڵ هۆگس) بەرێوەبەری گەشەپێدانی بازرگانی كۆمپانیاكە رایگەیاند: كەلەئێستادا نزیكەی (10) تەنیان لە بۆری گوێزەرەوەی غازی سروشتی دروستكردوەو لە چاوەروانی باركردن و گواستنەوەیدان بۆ عیراق, كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشداوەكە ووڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراست و بە تایبەتیش عیراق بازارێكی باشی كاركردنی بۆ رەخساندون و ئەو گرێبەستەشیان لە گەڵ كۆمپانیای (كۆكاز)بە گەورەترین گرێبەستی بازرگانی كۆمپانیاكەیان دادەنرێت لە عیراقد.
.