له‌لایه‌ن بازرگانێكه‌وه ئاگاداری لیژنه‌كانی پشكنینی سه‌ر به قایمقامییه‌تی كه‌لار ده‌كرێته‌وه، كه زیاتر له 14 ته‌ن شه‌ربه‌تی ماوه به‌سه‌رچووی هه‌یه، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش، وێڕای سوپاسكردنی بازرگانه‌كه‌و له‌ناوبردنی شه‌ربه‌ته ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كه، رایده‌گه‌یه‌نێت كه 70%ی بازرگان‌و خاوه‌ن دوكانه‌كان له بوونی خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو و خراپبوو، ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه.
د. ئاریان ئیبراهیم، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی هاوبه‌شی قایمقامییه‌تی كهلارو نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری گه‌رمیان، به خه‌ندانی راگه‌یاندوە :”له‌لایه‌ن بازرگانێكی سنووره‌كه‌وه به‌ناوی عه‌لی حه‌یده‌ر عه‌لی، كه بریكاری كۆمپانیای كاله‌ی ئێرانییه ئاگادار كراینه‌وه له جۆرێك شه‌ربه‌تی ماوه به‌سه‌رچوو له ناو كۆگاكهیدا هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كه‌مان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ردانی كۆگاكه‌ی كرد”.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه، ئاشكرایكرد كه ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ی ماوه‌ی به‌سه‌رچوو بریتی بووه له 14 تهنو 220 كیلۆگرام و شهربهتهكهش له جۆری وزه‌به‌خشه‌كانه، وتیشی:” سه‌رجه‌م كارتۆنه شهربهتهكهمان گواسته‌وه بۆ له‌ناوبردنیان”.
د. ئاریان به‌ناوی لیژنه‌كه‌ی قایمقامییه‌تی كه‌لاره‌وه ده‌ستخۆشیی له‌و بازرگانه‌و هاوشێوه‌كانی كرد‌و داواشی كرد بازرگانه‌كان خۆیان ئاگاداری لیژنه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه له كاتی بوونی خواردنی ماوه به‌سه‌رچوو یان خراپبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه به‌هه‌وڵی لیژنه‌كان، بازاڕه‌كانی كه‌لار له خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو و خراپ بوو تا راده‌یه‌كی باش كۆنترۆڵكراوه، وتیشی :” به‌رێژه‌ی 70%ی بازرگان‌و خاوه‌ن دوكان‌و سۆپه‌رماركێته‌كان له خواردنی ماوه هسهرچوو ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه”.