شه‌شه‌مین پێشانگه‌ی‌ كشتوكاڵ‌و خۆراك ده‌كرێته‌وه‌

به‌به‌شداری‌ نزیكه‌ی‌ (350) كۆمپانیای‌ ناوخۆیی‌‌و جیهانی‌، بڕیاره‌ له‌(18)ی‌ ئه‌ممانگه‌دا شه‌شه‌مین پێشانگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كشتوكاڵ‌و خۆراك له‌هۆڵی‌ پێشانگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌شاری‌ هه‌ولێر بكرێته‌وه‌.
(ئه‌نوه‌ر عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌NNA ڕاگه‌یاندوە، بڕیاره‌ له‌ (18)ی‌ ئه‌م مانگه‌ی‌ شه‌شه‌مین پێشانگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كشتوكاڵ‌و خۆراك له‌شاری‌ هه‌ولێر بكرێته‌وه‌.
وتیشی‌:”(350) كۆمپانیا به‌شداری‌ پێشانگه‌كه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ (250) كۆمپانیایان بیانین‌و ئه‌وانی‌ دیكه‌ عێراقی‌‌و كوردستانین”.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پلاندانان له‌وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕوونیشیكرده‌وه‌، كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی‌ (27) وڵات به‌شداری‌ پێشانگه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، كه‌ له‌نێویاندا، كۆمپانیاكانی‌ (ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، به‌ریتانیا، كه‌نه‌داو توركیا) هه‌یه‌.