سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له زاری تیزیپی لیڤنی، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ناوبراو له‌گه‌ڵ سائیب عه‌ره‌قات و یاسر عه‌بد ره‌بوو له پێناو ئیسرائیل، سێكسی كردووه.
لیڤنی، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، پێشتر رێپێدانی بۆ كاره‌كه‌ی له حاخامی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌و مافی پێداوه له‌گه‌ڵ كه‌سانی نامۆدا بخه‌وێت‌و سێكس بكات، به‌مه‌رجێك ئه‌و كاره‌ی له خزمه‌ت ئیسرائیل‌دا بێت.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، پێشتر ئاشكرایكرد، له‌كاتی كاركردنیدا له ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل (مۆساد) به‌مه‌به‌ستی تووشكردنیان به‌كاری ئابڕووبه‌رانه‌و پێدانی زانیاریی گرنگ‌و سازشپێكردنیان، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌ره‌ب، سێكسی كردووه.
تیزیپی لیڤنی، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (تایمز)ی به‌ریتانی، كه رۆژنامه‌ی (یه‌دیعووت ئه‌حرۆنووت)ی ئیسرائیلی به‌شێكی ئه‌و دیداره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، دژ به سێكسكردن نییه گه‌ر بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی به‌سوود بێت بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
لیڤنی، زۆر لایه‌نی گرنگی ژیانی خۆی بۆ رۆژنامه‌كه ئاشكراكردووه، كه په‌یوه‌ندیی به كاركردنی له ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل هه‌یه، هه‌روه‌ك شانازی به‌و كارانه‌شی كردووه كه تیایاندا چه‌ند جارێك له‌رێگای كاری سێكسییه‌وه توانیویه‌تی كه‌سایه‌تییه عه‌ره‌به‌كان بخاته داوه‌وه، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، ئاماده‌یه ئه‌و كاره دووباره بكاته‌وه گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیلی تێدابێت.
تیزیپی لیڤنی، له‌دایكبووی (8/7/1958)و پێشتر له‌سه‌رده‌می ئاریل شارۆن له ساڵی 2005 پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی وه‌رگرت‌و له (18ی سیپته‌مبه‌ری 2008) كرا به سه‌رۆكی حزبی كادیما، به‌ڵام له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا له كنێست ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.