به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ئاشكرایكرد، له‌ئێستادا كاركردن له‌پرۆژه‌ی یه‌كه نیشتهجێبونهكاندا به‌سه‌رجه‌م چین‌و توێژوكانهوه ڕاگیراوه‌و كار له‌هیچ پرۆژه‌یه‌كدا ناكرێت.
(فه‌رمان غه‌ریب) بە NNA راگەیاندوە:به‌گوێره‌ی دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاركردن له‌پرۆژه نیشتهجێبونهكاندا بۆ سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كان بۆ واده‌یه‌كی كاتی ڕاگیراوه، تا دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی نیشته‌جێكردن.
وتیشی:”هه‌ركاتێك ده‌سته‌ی نیشته‌جێكردن دامه‌زرێندرا، كاركردن له‌پرۆژه‌كانی یه‌كه نیشتهجێبونهكاندا ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام تائێستا نازانرێت كه‌ی ده‌سته‌كه داده‌مه‌زرێت”.
له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر لههاوڵاتیانو خاوه‌ن پرۆژه‌كانی یه‌كه نیشته‌جێبوه‌كان له‌چاوه‌ڕوانی ته‌واوكردنی پرۆژهكانیاندان، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن، كاركردن له‌پرۆژه نیشته‌جێبونه‌كان ڕاگیراوه.