سەرچاوەكانی هەواڵی ناوچەكە و جیهان رایانگەیاند، هاوكات لەگەڵ گفتوگۆكانی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزدا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، شكستهێنانی گفتوگۆكانی تاران و كۆمەڵەی (5+1) كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕەكانی ئاسیا هەبووە و نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
گفتوگۆی ئەمڕۆی نێوان ئێران و كۆمەڵەی (5+1) لە ژنێڤ هیچ ئەنجامێكی نەبوو، بڕیارە (20)ی ئەم مانگە جارێكی تر بۆ هەمان مەبەست كۆببنەوە.