سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی گەشەسەندن و بوژانەوەی ئابوری وڵاتانی كەنداو دەكات.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی (كونا)ی كوەیتی، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی روونیكردووەتەوە، ئابوری وڵاتانی كەنداو لەكەرتە جیاوازەكاندا جگە لەكەرتی نەوت بۆ ساڵی (2014) بەڕێژەی (5%) زیاد دەكات.
پسپۆڕان باس لەوە دەكەن، ئابوری جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەئێستادا رووبەڕووی كۆمەڵێك تەحەدا بوونەتەوە و لە داهاتووشدا بەهەمانشێوە رووبەڕووی تەحەدا دەبنەوە، بەتایبەت تەحەدای ناجێگیری ئابوری جیهانی دوای قەیرانی دارایی جیهان.