مۆڵەت بۆ ئەو كۆمپانیا گەشتیاریانە نوێناكرێتەوە كە تەنها گەشتیار دەبەنە دەرەوەی كوردستان، هەركۆمپانیایەكیش گەشیار بێنێتە هەرێم جگە لەڕێزلێنان باجیشی لەسەركەمدەكرێتەوە.
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە(نها24 )ی ڕاگەیاندوە: دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم لەكۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری لەسەر نوێكردنەوە مۆڵەتی كۆمپانیا گەشتیاریەكان داوە، هەركۆمپانیایەك گەشتیار بەرێتە دەرەوەی هەرێم مۆڵەتی بۆ نوێ ناكرێتەەوە.
ناوبراو ئاشكراشیكرد: هەركۆمپانیانەك گەشتیار بهێنێتە هەرێمی كوردستان وێرای ئەوەی ڕێزلێنانی پێشكەش دەكرێت، نوسراوی بۆدەكرێت بۆ فەرمانگەی باج و دەرامەت تاوەكو چاوپۆشی لێبكرێتو باجی لەسەركەمبكرێتەوە كە ئەمەش دەكەوێتەوە سەر چالاكیەكانی كۆمپانیاكە.
وتیشی، لەسەر ئەركی دەستە بۆ ئەو كۆمپانیایانە خولی تایبەتی دەكرێتەوەو ڕێبەری گەشتیاریشیان پێدەدرێت.