بە پێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی ئەو كارمەندانەی (3) ساڵە گرێبەستن دەكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.
وتەبێژی وەزارەتی دارایش ئاشكرایدەكات، پێش كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی.
(دلێرتارق)، وتەبێژی وەزارەتی دارایی بە (نها24) ی ڕاگەیاندوە: “وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی (3)ساڵە بە گرێبەست دامەزراون بكرێن بەفەرمانبەری هەمیشەیی”.
وتیشی, وەزارەتی دارایی لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی میلاك داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كردوە، زانیاری تەواویان لە سەر ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە بۆ رەوانە بكەن، كە ماوەی (3) ساڵە بە گرێبەست كاردەكەن”.
ڕونیشیكردەوە: “پێویستە فەرمانبەر(3)ساڵی تەواوكردبێت و لەدایكبووی ساڵی (1984) بێـت”.
جەختیشیكردەوە: ئەو فەرمانبەرانەی خاوەن بروانامەی دكتۆران (800) هەزار دینار وەردەگرن و بڕوانامەی ماستەر(700) هەزار و بڕوانامەی بەكالۆریۆس (500) هەزار و بڕوانامەی پەیمانگا (400) هەزار دینار وەردەگرن”.