دەزانیت عێراق چەندەمین وڵاتی پیشەسازیی جیهانە؟

سەنتەری زانیاری ئیكۆنۆمیست رایگەیاند كە كە ئەمەریكا ساڵانە بە1738 ملیار دۆلار بەرهەمی پیشەسازیی، لەپلەی یەكەمی ولاتانی پیشەسازیدایەو جیاوازی لەگەڵا دووەمین وڵاتی پیشەسازیشدا 800 ملیار دۆلارە.
بەپێی ئەو راپۆرتەی سەنتەری زانیاری ئیكۆنۆمیست ژاپۆن بە بەرهەمهێنانی 952 ملیار دۆلار كاڵاو شمەكی پیشەسازیی لەپلەی دووەمدایەو ژین بە760 ملیار دۆلار لەپلەی سێهەمدایە.
ئەڵمانیا بە643 ملیار دۆلار لەپلەی چوارەمدایە، بەریتانیا بە330 ملیار دۆلار لەپلەی پێنجەم، ئیتاڵیان بە317 ملیار دۆلار لەپلەی شەشەم، فەرەنسا بە276 ملیار دۆلار لەپلەی حەوتەم، كۆریای باشور بە221 ملیار دۆلار لەپلەی هەشتەم، ئیسپلنیا بە180 ملیار دۆلار لەپلەی نۆیەم‌و مەكسیك بە138 ملیار دۆلار لەپلەی دەهەمیندایە.
روسیا بە137 ملیار دۆلار لەپلەی یانزەهەمیندایە، هندستان بە129 ملیار دۆلار لەپلەی دوانزەهەم، ئەندەنوسیا بە80 ملیار دۆلار لەپلەی پانزەهەم‌و توركیا بە51 ملیار دۆلار لەپلەی بیست‌وچوارهەمین‌و مالیزیا بە40 كلیار دۆلار لەپلەی بیست‌وهەشتەمین‌و نەرویج بە33 ملیار دۆلار لەپلەی سیهەمین‌و یۆنان بە25 ملیار دۆلار لەپلەی سی‌و حەوتەمین وڵاتی پیشەسازیی جیهاندایە.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە قەبارەی بەرهەمهێنانی پیشەسازیی ئێران ساڵانە 23 ملیار دۆلارە‌و بەم پێیەش لەلیستی 40 وڵاتە پیشەسازیەكەی جیهاندا كە سەنتەرەكە دیاریكردووە لەڕیزبەندی سی‌و نۆهەمیندایە، رۆمانیا بەبەرهەمهێنانی پیشەسازیی 24 ملیار دۆلاریی لەریزبەندی سی‌و هەشتەمیندایەو لەپێش ئێرانەوەیە‌و فلیپین بە بەرهەمهێنانی پیشەسازیی 22.9 ملیار دۆلار لەریزبەندی چلەمین وڵات وڵاتی پیشەسازیی جیهاندایە.
لێرەدا تەنها پرسیارێك: عێراق چەندەمین وڵاتی پیشەسازیی جیهانە؟
 
 
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی