نەورۆز تیلیکۆم ؛ كێشەمان بۆ دروستدەكرێت

کۆمپانیای‌ ئاڵای‌ نه‌ورۆز تیلیکۆم لە ڕونکردنەوەیەکدا  ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن گرفتی‌ زۆریان له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌کانی‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم‌و هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی‌ جیاواز جیاواز بۆ ده‌کرێت به‌تایبه‌تی‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و داوای‌ هاوکاری‌ ده‌کات.
 
کۆمپانیای‌ ئاڵای‌ نه‌ورۆز تیلیکۆم که‌ له‌ساڵی‌ ٢٠٠٧ دامه‌زراوه‌‌و له‌بواری‌ ته‌له‌فون‌و ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌ی‌ وایه‌رلێس‌و به‌وایه‌ر کارده‌کات‌و له‌ئێستاشدا ره‌خنه‌‌و گله‌ییه‌کی‌ زۆر له‌لایه‌ن به‌شداربوانیه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌خزمه‌تگوزارییه‌کانی‌.
 
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌و کۆمپانیاییه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات به‌هۆی‌ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ بۆیان دروست ده‌کرێت زیانی‌ مادی‌‌ومه‌عنه‌وی‌ زۆریان لێکه‌وتووه‌.
 
رونیده‌کاته‌وه‌ له‌رۆژی‌ 22ی‌6ی‌2013ه‌وه‌ یه‌کێک له‌هێله‌کانی‌ کێبڵی‌ تیشکی‌ بۆ گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌کانیان بۆ سلێمانی‌، له‌سنوری‌ شاره‌وانی‌ تاسڵوجه‌ له‌به‌رده‌م باره‌گای‌ هێزی‌ ٧٠ی پێشمه‌رگه‌ی‌ کوردستان پچڕاندویانه‌، ده‌ڵێت “چه‌ند جارێک تیمه‌کانمان چون بۆ چاککردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵام رێگه‌یان لێگیراوه‌‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه‌”.