ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان ئهمهریكاو عێراق، زیاتر له (21) ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت و له‌و بڕه‌ش بەشی زۆری قازانجی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
هۆشیا زێباری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه له سایتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگەیاند، ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك، ته‌نها له ئه‌مساڵدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان ئه‌و دو وڵاته‌دا گه‌یشتۆته، زیاتر له (21) ملیار دۆلار.
ئەوەش خراوەتەڕو، كه‌رتی نه‌وت و هه‌نارده‌ی نه‌وت له عێراقه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا، ته‌نها له‌ئه‌مساڵدا زیاتر له (19) ملیار‌و (300) ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاندوه.