به‌پێی راپۆرتێك، رێژه‌ی ملیاردێرانی جیهان (2710) ملیاردێری تێپه‌ڕاندوه و رێژه‌ی سامانه‌كانیشیان شه‌ش تریلیۆن و (190) ملیار دۆلاره، کە تەنها لەرۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، (157) ملیاردێر به سامانی (354) ملیار دۆلار هه‌یه.
ده‌زگای (وێڵ ئێكس) به هاوكاری له‌گه‌ڵ بانكی (ی‌و بی ئێس) لە راپۆرتێک‌دا رێژەی ملیاردێره‌كانی جیهانیان بڵاوكردۆته‌وه و به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ش، (2170) ملیاردێر له جیهاندا هه‌یه‌و رێژه‌ی ملیاردێره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، (157) ملیاردێره، كه بڕی سامانه‌كه‌یان (354) ملیار دۆلاره و له‌و رێژه‌یه‌ش، لە سعودیه (64) ملیار دێر هه‌یه كه رێژه‌ی سامانه‌كه‌یان، (204) ملیار دۆلاره.
دوای ئەویش، ئیمارات به پله‌ی دوه‌م دێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، كه له‌و وڵاته (37) ملیاردێر هه‌یه‌و سامانه‌كه‌یان به (45) ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
راپۆرته‌كه، ژماره‌ی ملیاردێره‌كانی جیهانی به پێی كیشوه‌كان دابه‌شكردوه به شێوه‌یه‌ك له كیشوه‌ری ئه‌وروپا (766) ملیاردێر به سامانی دو ترلیۆن (120) ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ریكای باكوریش به بونی (552) ملیاردێر له‌دوای ئه‌وروپاوه دێت، پاشان كیشوه‌ری ئاسیا له پله‌ی سێیه‌می ملیاردێره‌كانی جیهاندایه.