له گوندێكی سه‌ربه قه‌زای پێنجوێن له پارێزگای سلێمانی، به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر ئاگری گرت و زیاتر له پێنج هه‌زار جوجكه له‌ناوچوون.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر له گوندی هه‌نگه‌ژاڵی سه‌ربه ناحیه‌ی گه‌رمك له قه‌زای پێنجوێن به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه گڕی گرت و به‌وهۆیه‌شه‌وه، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 500 جوجكه له‌ناوچوون، كه هه‌ندێكیان سوتاون و هه‌ندێكیشیان به‌هۆی دووكه‌ڵه‌وه خنكاون.
به وته‌ی خاوه‌ن كێڵگه‌كه كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌و كێڵگه‌یه‌دا به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه له ئامێری سارد و گه‌رمی نێو كێڵگه‌كه، زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیش به 30 ملیۆن دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا پێنج كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه چه‌ندین زه‌ره‌ر و زیانیان به‌ركه‌وتووه و به هه‌زاران جوجكهش له‌ناوچوون.
NRT