جێگره‌ كورده‌كه‌ی‌ وەزیری پیشەسازیی ئێران كوژرا

شەوی رابردوو یەکێک لە جێگرەکانی وەزیری پیشەسازیی ئێران بە ناوی سەفدەر رەحمەت‌ ئابادی کە کوردێکی خەڵکی پارێزگای کرماشانە، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تاران كوژرا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە ماڵپەڕە نێوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، ئەم بەرپرسەی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران، كاتژمێر 8.30 خولەکی شەوی رابردوو کاتێک بە ئۆتۆمبێلیكی‌ حکومی لە شەقامی “گولبەرگ”ی تاران تێپەڕیوە، لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە بە چەک هێرشی دەکرێتە سەر و دەستبەجێ گیانی لە دەستدەدات.
ماڵپەڕی “ئیرنا”ی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، هێرشبەرەکە کە لە ناو سەیارەکەوە تەقەی لە سەفدەر رەحمەت‌ ئابادی کردووە، دوو گولەیان به‌ر ناوچاوانی‌‌و دڵی ناوبراو كه‌وتوه‌و ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆی ئەوەی گیان لە دەستبدات.
عەلی عەبدوڵلاهی جێگری وه‌زیری‌ سه‌ربازی‌‌و ئاسایشی‌ ئێران بە ماڵپەڕی فارس ی رایگەیاندووە، پێدەچێ هێرشبەرەکە لە نیو سەیارەکەوە هێرشی کردبێتە سەر ئەم بەرپرسە دەوڵەتییە” .
سەفدەر رەحمەت‌ ئابادی ساڵی ٢٠١١ و لە کاتی سەرۆک کۆماریی ئەحمەدی نه‌ژاوه‌ بوه‌ته‌ جێگری وەزیری پیشەسازی ناوبراو بۆ ماوەی ٢٧ ساڵه‌ چەندین بەرپرسایەتی حکومی لە ئەستۆ گرتوه‌.
سەفدەر رەحمەت‌ئابادی خەڵکی شاری کەنگاوەری پارێزگای کرماشانە.