پارێزگاری كرماشان رایدەگەیەنێت 54%ی كەلوپەل و شمەكی ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق لە رێی خاڵە سنو,ریەكانی كرماشانەوە ناردە دەكرێ. حوجەتوڵا دەمیاد پارێزگاری كرماشان رایگەیاند، ئەوان چاوەروانن ناردنی شمەك لە سنورەكانی كرماشانەوە بۆ هەرێمی كوردستان دوو بەرامبەر بەرز بكەنەوە، كرماشان دەبێ ببێتە جەمسەرێكی ئابووری گرنگ لەگەڵ هەرێمی كوردستان. ناوبراو بە ئامادەبوونی چەندین خاوەن كار و بازرگانی كرماشانی بە ماڵپەری (استانداری كرمانشاە)ی راگەیاند دەبێ بازرگانەكان ئەو شمەكانەی رەوانەی عێراق و هەرێمی كوردستانی دەكەن خاوەن كواڵیتی بەرز بێ ئەگەرنا پاش ماوەیەك كاری بازرگانیەكەیان رادەوەستێ.