پیشه‌سازیی شیره‌مه‌نی له‌پیشه‌سازییه گرنگه‌كانی بواری پیشه‌سازیی خۆراكه‌و گرنگییه‌كه‌یشی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه‌هۆكارێكی گرنگه بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراك‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ر دهكاتو لێشاوی كۆچی گوندنشینه‌كانیش به‌ره‌و شار كه‌مده‌كاته‌وه، كه‌یه‌كێكه له‌كێشه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌جیهاندا بهگشتیو له‌عیراق به‌تایبه‌تی. له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی عیراق ده‌یه‌وێ گرنگیی تایبه‌ت بدات به‌و پیشه‌سازییه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رایگه‌یاند، كه به‌م زوانه به‌رهه‌می شیری پاكژ ده‌خاته بازاڕی ناوخۆوه.
10 تۆن له‌سه‌عاتێكدا
ئه‌حمه‌د سالم حه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتیی شیره‌مه‌نی عیراق رایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی شیری پاكژ له‌كارگه‌ی شیره‌مه‌نی (ئه‌لرافیده‌ین) قۆناغی ئه‌زموونیی به‌سه‌ركه‌وتویی بڕیوه‌و به‌م نزیكانه‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كارگه‌كه نوێ كراوه‌ته‌وه‌و له‌و نوێكردنهوهیهشدا ئه‌مریكا به‌بڕی سێ ملیۆن‌و 400 هه‌زار دۆلار هاوكاری عیراقی كردووه، كه ده‌كاته 40%ی خه‌رجییه‌كانی، ئه‌وه‌ی تریشی كه‌ده‌مێنێته‌وه پشت به‌ستراوه به‌تواناو كادری خۆماڵی بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگه‌كه، ئێستاش ئه‌و كارگه‌یه له‌یه‌كه‌م به‌رهه‌مهێنانیدا لهتوانیدا ده‌بێت له‌سه‌عاتێكدا 10 تۆن شیری پاكژ به‌رهه‌م بهێنێت.
ئاسایشی خۆراك
پێشتریش وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عیراق رایگه‌یاندبوو، كه گرنگی به‌بوژاندنه‌وه‌ی كارگه‌كانی شیره‌مه‌نی له‌عیراق دهدهنو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كارگه‌ی ئه‌بوغرێبی شیره‌مه‌نی له‌به‌غدا ده‌ستی كردۆته‌وه به‌به‌رهه‌مهێنانی شیر‌و به‌م زوانه‌ش په‌نیری سێگۆشه ده‌خاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام تائێستا به‌رهه‌می رۆژانه‌ی شیره‌كه‌ی له‌چوار تۆن تێپه‌ڕ ناكات. یوسف نوری تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای ئه‌بوغرێب له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، كه شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی تری گرنگییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه له‌ئاسایشی خۆراكداو له‌زۆربه‌ی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌ر تاكه‌كه‌سێك 250 كیلۆ شیره‌مه‌نی له‌ساڵێكدا به‌كار ده‌هێنێت.
پێویستی بههاندانه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای شیره‌مه‌نی ئه‌بوغرێب ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆی شیره‌مه‌نی، پێویسته حكومه‌ت هه‌وڵ بدات به‌رهه‌می شیری خاو زیاد بكات، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی هاندان‌و پشتیوانیكردنی جووتیارانهوهو دابینكردنی ئاڵفی پێویست بۆ ئاژه‌ڵی ئاژهڵدارانو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ڤێتێرنهریو هه‌ر پێداویستییه‌كی تری كه‌ببێته هۆی په‌ره‌پێدانی سامانی ئاژه‌ڵ.
كۆمپانیای گشتیی شیره‌مه‌نی ئه‌بوغرێب له‌ساڵی 1958دا دامه‌زراوه‌و ساڵانێكی زۆر به‌رهه‌مه‌كانی شیری به‌نرخێكی هه‌رزان پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیانی عیراق كردووه، یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی عیراقی ئه‌وه‌یه كه هیچ ده‌رمانێكی پاراستنی تێنهدهكرا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئه‌و كۆمپانیایه تائێستا به‌پێی خواستی بازاڕ به‌رهه‌می خستۆته بازاڕه‌وه، بۆئه‌وه‌ی نه‌مێنێته‌وه.
كوردستانی نوێ