به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌ری بانكه حكومی‌و ئه‌هلیه‌كان‌و ئه‌ندامانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان‌و مامۆستایانی زانكۆ‌و پسپۆڕانی بواری ئابووری، له‌شاری سلێمانی چالاكیه‌كانی وۆرك شۆپی (چۆنێتی پێشخستنی كه‌رتی بانك‌و دارایی تایبه‌ت، له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی دیاریكردنی خاڵه لاوازه‌كانی له‌ژینگه‌ی ناوخۆیی‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌كان‌و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ژینگه‌ی ده‌ره‌وه)دا ده‌ستیپێكرد.
ۆرك شۆپه‌كه‌ی تر بۆ گه‌شتوگوزاره
د.كاوه شێروانی ئه‌ندامی بۆردی سه‌نته‌ری زانیاری‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ كه‌رتی بانك له‌كوردستاندا، بابه‌تێكی گرنگه‌و پێویستی به‌وه هه‌یه كه‌ده‌یان بابه‌ت‌و ۆرك شۆپی له‌و چه‌شنه‌ی بۆ رێكبخرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشتریش له‌شاره‌كانی دهۆك‌و هه‌ولێر، كاری له‌م چه‌شنه كراوه‌و ئه‌وه یه‌كه‌م جاریشه، سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و پسپۆڕانه وتوێژی پێویست له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن. دواتریش گرفته‌كان ده‌كه‌ن به‌ڕاسپارده‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
روونیكرده‌وه، پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو رێكخراوی سه‌نته‌ری سه‌رنج بۆ تۆێژینه‌وه‌و راپرسی، به‌هاوكاری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بۆردی سه‌نته‌ری زانیاری‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان وتیشی:»دوای ئه‌و بابه‌ته، وۆرك شۆپێكی دیكه ده‌رباره‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین».
لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بانك
به‌شێكی تری وۆرك شۆپه‌كه تایبه‌تكرا، به‌پێشكه‌شكردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌ناونیشانی (كه‌رتی دارایی‌و بانكیی تایبه‌ت) له‌لایه‌ن د.ئاراس قادر خۆشناو سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان. له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا به‌وردی بابه‌ته‌كانی بانكی‌و كێشه‌ی بانكه ئه‌هلیه‌كان‌و بڕی داهات‌و حه‌واڵه‌و گره‌نتی بانكی‌و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت‌و بانكه گشتییه‌كان خرانه‌ڕوو.
كوردستانی نوێ