وه‌زیرێكی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در له نامه‌یه‌كیدا بۆ سه‌ركرده‌ی ره‌وته‌كه‌یان داوای لێبوردن له سه‌در‌و گه‌لی عیراق ده‌كات له به‌رامبه‌ر ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان، هاوكات ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شی له پۆستی وه‌زیری نیشته‌جێكردن، ده‌خاته به‌رده‌م موقته‌دا سه‌در.
محه‌مه‌د دوراجی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له حكومه‌تی عیراق، له نامه‌یه‌كیدا بۆ موقته‌دا سه‌در (وێنه‌یه‌كی نامه‌كه ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه) ده‌نووسێت:”له كڕۆكی هه‌وڵه گه‌وره‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خزێینه نێو داوه‌كانی شه‌یتان‌و له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیارێتیمان‌و كاركردنمان له‌وكاته‌وه‌ی پۆستی وه‌زیریمان وه‌رگرتووه، بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌ر‌و ده‌ركردنی، هه‌روه‌ها له پێناو خزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق له رۆژهه‌ڵاتییه‌وه تا رۆژئاوای‌و خوارووی وڵات، زۆرجار هه‌وڵمانداوه خزمه‌ت بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێكجار هه‌وڵه‌كان باش یان خراپ ده‌رده‌چن به بۆچوونی ئه‌وانی دیكه، ئه‌مه‌ش روویدا له كاتی ده‌نگدانمان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شه خۆراكی مانگانه‌و گۆڕینی بۆ پێدانی پاره”.
هۆكاری ده‌نگدانیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه بواریان پێنه‌دراوه به وردیی تا‌ووتوێی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، چونكه له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا نه‌هاتبوو.
ئه‌و وه‌زیره‌ی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در له حكومه‌تی عیراق، بۆ موقته‌دا سه‌در ده‌شنووسێت:”بۆ ئێمه شه‌ره‌فه كه جه‌نابتان له جیاتی ئێمه داوای لێبوردن له گه‌لی عیراق بكه‌یت، ئێمه‌ش هیچمان پێناكرێت جگه له‌وه‌ی داوای لێبوردن له جه‌نابتان و گه‌لی عیراق بكه‌ین”.
ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه، خۆی ده‌خاته به‌رده‌م ئاماژه‌ی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ر فه‌رمانێكی له‌باره‌ی ده‌نگدانی بۆ بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت، له كۆتاییدا ده‌نووسێت:”به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای لێبوردن له گه‌لی عیراق ده‌كه‌م‌و كۆتایشی به پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له پۆستی وه‌زیری ده‌هێنم”.
نامه‌كه به خوێنی په‌نجه‌ی محه‌مه‌د دوراجی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، ئیمزاكراوه .