بازاڕ بۆ پیشه‌ ده‌ستیه‌كان

وته‌بێژی‌ ده‌سته‌ی‌ گه‌شتوگوزاری‌ هه‌رێم ئاشكرایكرد،  به‌مه‌به‌ستی‌ كردنه‌وه‌ی‌ شوێن بۆ خاوه‌ن پیشه‌ ده‌ستییه‌كان‌و پاراستن‌و مانه‌وه‌ی‌ كلتوری‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كورده‌واری‌، به‌مزوانه‌  له‌هه‌رێمدا بازاڕێك بۆ پیشه‌ ده‌ستییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.
(نادر ڕۆستی‌) به‌  NNAڕاگه‌یاندوە، پلانیان هه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ هه‌رێمدا بازاڕ بۆ خاوه‌ن پیشه‌ ده‌ستییه‌كان بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م خاوه‌ن پیشه‌ ده‌ستییه‌كان له‌شوێنێكدا كاره‌ ده‌ستییه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه‌‌و بیانفرۆشن.
وتیشی‌:”بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بازاڕه‌ پێویستمان به‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و هاوكاریی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌، هه‌وڵه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ پیشه‌وه‌ران به‌رده‌وامه‌‌و هانیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م كاره‌ ده‌ستییه‌كانیان كلتور‌و سیمای‌ كورده‌واری‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی‌ له‌سه‌ر ڕه‌نگ بداته‌وه‌”.
(نادر ڕۆستی‌) ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بازاڕه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ هه‌رێمدا كارئاسانی‌ بۆ گه‌شتیاران ده‌كات به‌وه‌ی‌، ئه‌گه‌ر پێداویستییه‌كی‌ گه‌شتیارییان پێویستبێت، ده‌توانن له‌و بازاڕه‌دا ده‌ستیان بكه‌وێت.