لەمەودوا وڵاتی سوید، لە هەولێر ڤیزا دەداتە بازرگانانی هەرێم.
ئەمەش دوای ئەوەی وەفدی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەووڵاتی سوید و لەشاری یۆتۆبۆری لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی سوید كۆبونەوە و تێیدا داوای ئەوەیانكرد کە بازرگانانی هەرێم بۆوەرگرتنی ڤیزا نەچنە بەغداد
بەختیار مەحمود مەلا ئەمین بە سایتی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ڕاگەیاند” لە ئێستادا نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی سوید لەشاری یۆتۆبۆری، هەوڵ دەدات بۆئەوەی بتوانن لەمەودوا بازرگانان بۆ وەرگرتنی ڤیزا وتیشی، کە ئەمە کارێکی باشە بۆ بازرگانان و دەستکەوتێکی باشە بۆهەرێمی کوردستان.