ژوری بازرگانیوپیشەسازی سلێمانی سەردانی کۆمەڵێک کارگە و پرۆژەی گرنگی لە سوید کرد

لەدێژەی سەردانەکەیاندا بۆ ووڵاتی سوید ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی سەردانی بەشی ماستەر پلانی شاری یۆتۆبۆرۆیانکردوولە نزیکەوە زانیاریان وەرگرت لەسەر چۆنیەتی بنیات نانی ئەو شارەو چۆنیەتی گەورەبونی و پێشکەوتنی لە بواری ژینگەدا و سەوزکردنی شارەکە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو.
پاشان لە شاری یۆتۆبۆری کارگەی ڕێنۆڤا بەسەرکرایەوە کە یەکێکە لە کارگە گەورەکانی ئەو شارە لە بواری ڕیسایکلیندا کاردەکات و دەتوانێت وزە و ئاوی گەرم بۆ شارەکە دابین بکات کارگەکە ڕۆژانە گەرمی و ئاو و کارەبا بۆ بەشێکی زۆری شارەکە دابین دەکات کە سود لە پاشماوەکانی هاووڵاتیان دەبینێت و دەتوانێت بەشێوەیەکی باش سود لە سەرجەم پاشماوەکانی هاووڵاتیانی ئەو شارە وەربگرێت.
کارگەکە ڕۆژنە زیاتر لە هەزار تۆن خۆڵو خاشاکی بۆ دەچێت و بە سیستمی ئۆتۆماتیکی ئەو خۆڵە دەخرێتە جێگەیەکەوە کەتوانای هەڵگرتنی 10 هەزار ترن پیسی هەیە بەردەوام دەسوتێندرێت و دەکرێتە وزە کە ئەم جرە کارگانەش دەتواندرێت بۆ هەرێمی کوردستان سودی لێوەر بگیرێت.
بەشێکی گرنگی ووڵاتی سوید کارگەیەکی گەورەیە کە تایبەتە بە دووبارە پاکردنەوە ئاوەڕۆی ماڵان کە بەشێوەیەکی زۆر پێشکەوتوانە ئاوەڕۆو پیسای کۆدەکرێتەوە و لە کارگەی ئاوی گری ئەپ بەشێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو بەشێوەیەکی ڕێک و چەند بەشێکدا دەڕوات و هەموو پیسی و چەوری و شتومەکەکان جیادەکرێنەوە و پاشان ئاوەکە لەزۆرێک لە میکرۆب پاک دەکرێتەوەو پاشان دەڕژێتەوە ناو ڕوبارەکان کە ئەمەش گرنگییەکی باشی هەیە بۆ پاراستنی سامانی ئاو.
نوێنەری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەختیار مەحمود مەلا ئەمین ڕای گەیاند کە پاراستنی زەوی کارێکە دەکەوێت سەرشانی هەموان ئەوەی ئێستاش دەوڵەتی سویدی دەیکات کارێکی زۆر باشە بۆ پاراستنی ژینکە وە ئێمەش داواکارین لەو کۆمپانیایانەی ووڵاتی سوید ئەوکارە بێننە کوردستان و ئێمەش بتوانین لە کێشەی ژینگە ڕزگارمان بێت و بتوانین ژینگەیەکی باش بۆ کوردستان دابین بکەین.