ژوری بازرگانی سویدی ڕای دەگەیەنێت هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەیاندنی کۆمپانیا سویدیەکان بە هەهەرێمی کوردستان.
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی 7/11/2013 لەوڵاتی سوید لەشاری یۆتۆبری سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سویدی کردوو لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژوری بازرگانی ئەو ووڵاتە و ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی ئەو شارە کۆبونەوە بۆگەیاندنی زانیاری لەسەر هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سویدی ڕای گەیاند کە ئەوان باسایانکردووە کە هەمیشە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە هەرێمە پێشکەواتوەکان لەڕوی ئاسایش و ئەمنیەوە و داوایان لە کۆمپانیاکانی خۆیان کردووە کە بازرگانی لە هەرێمی کوردستاندا بکەن.
لە سمینارەکەدا چەند کۆمپانیایەکی سویدی ئامادەبون و باسیان لە شێوازی بەرەو پێشبردنی ووڵاتی سویدکرد لە بواری ژینگە و ئابوری و پیشەسازیدا کە لە ئێستادا ووڵاتی سوید یەکێکە لەووڵاتە پێشکەوتوەکان.
نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەختیار مەحمود مەلا ئەمین ڕای گەیاند کە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەمیشە لە پێشوازی هەموو ئەو کۆمپانیایانەدایە کە دەیانەوێت بێنە هەرێمی کوردستان و کاری وزە و بنیات نانەوی هەرێمی کوردستان بکەن.






