یادی سەد ساڵەی ئەلبێر کامۆ دەكرێتەوە

وڵاتی فەڕەنسا بەبۆنەی سەد ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی لە دایکبوونی رۆماننووس و رووناکبیری فەڕەنسی ئەلبێر کامۆ، لە کۆتایی ئەم مانگە یادی ئەو کەسایەتییە دەکاتەوە. 
  
تۆڕی “ئەلجەزیرە نێت” بڵاویکردۆتەوە، بۆ یادکردنەوەی کامۆ، حکومەتی فەڕەنسی چەندین چالاکی رۆشنبیری و هونەری ئەنجام دەدات، لەوانە سازکردنی کۆڕ و سیمنار و پێشانگای جۆراوجۆر.
 
کامۆ کە لە نێوان ساڵانی 1913-1960 ژیاوە، خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و فیکرییە، بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا.