دامەزراندنی ڕێکخراوێکی ئابوریی جیهانی ئیسلامی

لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەکانی ‘فۆرمی ئابوریی جیهانیی ئیسلامی’ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەبەشداری چەند سەرکردەیەکی وڵاتانی ئیسلامی، زانایانی فیقهی ئیسلامی و شارەزایانی بواری ئابوری بڕیارە ڕێکخراوێک کە پێکدێت لە کەسانی پسپۆر و شارەزا لە ئابوریی ئیسلامی دەبمەزرێندرێت بۆ هەماهەنگی پرسە ئابورییە گرنگەکان کە پەیوەندیدارن بە موسوڵمانانەوە. بیرۆکەی پرۆژەکە لەلایەن ‘کۆمەڵگای زانایانی شەرعزانی ئابوریی ئیسلامی’ ناسراو بە ‘ئاسیف’ گەڵاڵەکراوە و (عبدالقادر بەرەکەتوڵا)ی جێگری سەرۆکی کۆمەڵگاکە لە پەراوێزی کۆبونەوەکانی ‘فۆرمی یابوریی’دا ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکە هەوڵئەدات لەگەڵ ئەو بۆدیانەی کە ئێستا هەن هاوکاربن لەبری سەرلەنوێ گۆڕینیان. جێی باسە کارە سەرەکیەکانی ڕێکخراوەکە بریتی دەبێت لە کۆکردنەوەی زۆرینەی زانایانی ئابوریی ئیسلامی و یارمەتیدانیان بۆ لێکۆڵینەوە لە دیارترین گرفتە ئابوریەکانی موسوڵمانان و جیهانی ئیسلامی لەوانەش؛ بازرگانیکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە بەشێوەی سیستەمی ئیسلامی کارناکەن و گرفتی ڕێژەی سود(ئینترێست) و هەروەها بەرەوپێشبردنی ئابوری وڵاتانی ئیسلامی. یەکێک لە کێشەکان کە چاوەڕواندەکرێت بێتەپێش بۆ ڕێکخراوەکە بریتی یە لە جیاوازی بۆچونی فیقهیی زانایانی ئیسلامی لەمەڕ زۆرێک لە پرسە ئابورییەکان.