بەگوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی كۆمپانیای (ریاڵ دۆچ شێڵ)ی بواری نەوت لەماوەی ساڵێكدا زیانێكی دارایی بەرچاوی پێگەیشتووە.
رۆژنامەكە روونیكردووەتەوە ئەو كۆمپانیایەی بواری نەوت كە لەزۆربەی ناوچەكانی جیهاندا كاری دەرهێنانی نەوت دەكات، لەسێ مانگی سێیەمی ساڵی رابردوودا خاوەنی زیاتر لە (6) ملیار دۆلار بووە، بەڵام لەماوەی ساڵێكدا واتە لە سێ مانگی سێیەمی ئەمساڵدا ئەو ڕێژەیە بۆ زیاتر لە (4) ملیار دۆلار دابەزیوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بارودۆخی خراپی ئەمنی و خراپی دۆخی پاڵاوتن لەو كۆمپانیایەدا بووە بەهۆی ئەو زیانەی كە لەكۆمپانیاكە كەوتووە.