” زەوییەكی 200 مەتری لە بازیان بە 120 وەرەقەیە “

ماوەی چەند مانگێكە نرخی زەوی لەداشكاندنی بەردەوام دایە و خاوەنی نوسینگەیەكیش ئاماژە بەوەدەكات، ماوەی مانگێكیشە یەك زەوی نەفرۆشتووە”.
(خالید عەلی)، خاوەنی نوسینگەیەكی زەوی فرۆشتن لە ناحیەی بازیان، لەلێدوانێكدا بە (نها24)ی ڕاگەیاندوە: لە ئێستادا نرخی زەوی لەدابەزینی بەردەوامدایە و ماوەی مانگێكیشە یەك زەوی نەفرۆشراوە”.
وتیشی: “پێش دۆسییەی گیان لەدەستدانی (زانا حمە ساڵح)، قایمقامی پێشووی سلێمانی، زەوی بەشێوەیەكی بەردەوام دەفرۆشرا و نرخەكانیش زۆر باش بوون”.
ئاماژەی بەوەشكرد “ئەو كاتەی قایمقامی پێشووی سلێمانی لە ژیاندا مابوو، یەك پارچە زەوی (200) مەتری بە (250) وەرقە دەكڕدرا، بەڵام ئێستا (200) مەتر زەوی لە بازیان بە (120) وەرقە دەفرۆشرێـت”.